ته‌ندروستی ئێوه ـ خزمه‌تگوزاری سکوزا
ته‌ندروستی و دووگیان بوون
ئه‌گه‌ر واده‌زانن دووگیانن، زووبه‌زوو سه‌ردانی لای پزیشکی گشتی خۆتان بکه‌ن. نه‌خۆشخانه‌ی خۆجێیی ئێوه خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت له ژێر سه‌ردێری خزمه‌تگوزاری سکوزا پێشکه‌ش ده‌کات. پێشکه‌شکاری ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه تیمێک له دوکتۆره پسپۆڕه‌کان و سسته‌ره‌کانن که پێیان ده‌گوترێت پسپۆڕی سکوزا و مامان. ئه‌وان له‌گه‌ڵ پزیشکی گشتی ئێوه هاوکاری ده‌که‌ن تاکو کاتی دووگیانی چاودێری پێویست بۆ ئێوه دابین بکه‌ن. (به‌م چاودێریانه، چاودێری پێش سکوزا ده‌گوترێت).
له ماوه‌ی خولی دووگیانی‌دا و تا ساڵێک پاش له‌دایکبوونی منداڵه‌که، وه‌رگرتنی پسوله‌ی به‌خۆڕایی و چاودێریه‌کانی پزیشکی ددانی به‌خۆرایی له مافه‌کانی ئێوه‌یه.
کاتێ تێگه‌یشتن که ڕه‌نگه دووگیان بن. سه‌ره‌تا سه‌ردانی لای دوکتۆری خۆتان بکه‌ن. ئه‌م کاره له زووترین کاتدا جێبه‌جێ بکه‌ن. چاوه‌ڕوان مه‌بن و ئه‌م کاره مه‌خه‌نه دواوه! مامان یان دوکتۆری ئێوه سه‌باره‌ت به دووگیانیتان، کاته‌کانی چاوپێکه‌وتنی پێش له‌دایکبوون و فێرکردنێک که پێویستتانه له‌گه‌ڵتان قسه ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شوێنێ که پێتان خۆشه منداڵه‌که‌تان له‌وێدا له‌دایک بێت له‌گه‌ڵتان قسه ده‌کات. مامان یان دوکتۆری ئێوه له پاشماوه‌ی سه‌رده‌می چاودێری پێش سکوزا ئێوه ده‌بینێت و بۆ ئاگادار بوونه‌وه له هه‌بوونی هه‌رجۆره په‌رۆش و نیگه‌رانیه‌ک ئێوه ده‌نێرێت بۆ لای پسپۆڕی سکوزا.
ئه‌گه‌ر ناتوانن له کاتی دیاریکراوی چاوپێکه‌وتنی خۆتاندا ئاماده بن، تکایه زووبه‌زوو ئه‌وان ئاگادار بکه‌نه‌وه تاکو بتوانن کاته‌که بده‌ن به که‌سێکی تر.
ئه‌گه‌ر دووگیان بوونی ئێوه نه‌خوازراو بووه و پێویستتان به ڕاوێژکاریی و پشتگیری هه‌یه به ژماره ته‌له‌فۆنی 02380783134 به ناوه‌ندی Firgrove Crisis Pregnancy Centre ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
داخوا کێشه‌یه‌ک هه‌یه؟
یه‌که‌ی زوو دووگیان بوون (EPU) یه‌که‌یه‌که که تایبه‌تی پێشکه‌ش کردنی چاودێری پزیشکییه بۆ ژنانێ که تووشیاری کێشه‌ی زوو دووگیان بوونن. ئه‌م یه‌که‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی Princess Anne Hospital – PAHدا هه‌ڵکه‌وتووه و له دووشه‌ممه تاکو هه‌ینی له کاتژمێری 9ی به‌یانی تاکو 5ی ئێواره کراوه‌یه. ژنان ده‌توانن بۆ ڕاوێژکاریی به ژماره‌ی 02380798412 یان 02380796988 په‌یوه‌ندی بکه‌ن
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ چاودێری پێش سکوزا مامانێکتان هه‌یه، یه‌که‌مین خاڵی په‌یوه‌ندی ئێوه بۆ ڕاوێژکاریی ده‌بێت مامان یان پزیشکی گشتیتان (GP) بێت.
تاقیکردنه‌وه‌کان
له سه‌رده‌می دووگیانی‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن که ڕه‌نگه پێویست بێت جێبه‌جێیان بکه‌ن. ئه‌م تاقیکردنه‌وانه له کتێبۆکی “تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌ن کردن بۆ ئێوه و منداڵه‌که‌تان” (Screening Tests for You and Your Baby) که ده‌بێت له‌لایه‌ن پزیشکی گشتیتانه‌وه به ئێوه بدرێت، به تێروته‌سه‌لی شرۆڤه ده‌کرێت. ئه‌م کتێبۆکه به زمانی له‌هێستانی له لینکی
www.screening.nhs.uk/languages دا هه‌یه.
خاڵێکی گرنگ
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می دووگیانی‌دا ناو یان ناونیشانی خۆتان گۆڕا، تکایه له زووترین کاتدا مامان یان دوتۆره‌که‌ی خۆتان له‌وه ئاگادار بکه‌نه‌وه تاکو دۆسیه‌که‌ی ئێوه به‌ڕۆژ بکه‌نه‌وه. هه‌میشه له کاتی چاوپێکه‌وتندا یادداشته‌کان (به‌ڵگه‌کانی) پێوه‌ندیدار به پێش سکوزاتان له‌گه‌ڵ خۆ هه‌بێت. ئه‌گه‌ر لێره یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌رجۆره سه‌ردانێکی لای دوکتۆری پسپۆڕی ترتان هه‌بووه، هه‌رجۆره تاقیکردنه‌وه‌یه‌کتان جێبه‌جێ کردووه و هه‌رجۆره ده‌رمانێک بۆ ئێوه نوێندرا، هه‌موو کاتێ مامانه‌که‌ی خۆتان له‌وه ئاگادار بکه‌نه‌وه.