ته‌ندروستی ئێوه ـ دوکتۆرێک بدۆزنه‌وه
بابه‌ته ئاساییه‌کان
بۆ نه‌خۆشییه ئاساییه‌کان سه‌ردانی لای دوکتۆری خۆجێیی بکه‌ن. مه‌چن بۆ نه‌خۆشخانه. پزیشکی گشتی (General Practitioner) یان GP وشه‌یه‌کی تره بۆ “دوکتۆر”. له به‌ریتانیادا کاتێ نه‌خۆش ده‌که‌ون سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌ردانی لای یه‌ک GP بکه‌ن.
بابه‌ته پێویسته‌کان
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی ئێوه پێویسته به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له ژیان ناکات چوون بۆ ناوه‌نده‌کانی واک –ئین (Walk- in centers) چاکترین بژارده‌یه. ئه‌م ناوه‌ندانه له‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا یارمه‌تی ئێوه ده‌ده‌ن:
- چڵک کردن
- شکانی ئێسک
- نه‌خۆشییه سووکه‌کان
- یاو (تا)
- ده‌ستبه‌جێ به‌رگیری کردن له دووگیان بوون
- (سکچوون و ڕشانه‌وه (هێنانه‌وه یان هه‌ڵاوردنه‌وه
- ژان و ئێش
- ڕه‌گ به ڕه‌گ بوون و پێچ خواردن
- هه‌ستیاریی پێست
- برینه‌کان
- گه‌ستن و پێوه‌دان
بابه‌ته فریاکه‌وتنیه‌کان (ئورژانسی)
به‌ته‌نیا کاتێ بچن بۆ نه‌خۆشخانه که بابه‌ته‌که‌تان فریاکه‌وتنییه. به‌شی کاره‌سات و ئورژانسی (A&E) نه‌خۆشخانه چاودێری ئورژانی و کاری فریاکه‌وتنی بۆ که‌سانێ که به توندی نه‌خۆش یان بریندارن پێشکه‌ش ده‌کات. A&E له‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا یارمه‌تی ئێوه ده‌دات:
- برینی سه‌ره‌کی
- له سه‌ر خۆ چوون و بێهۆشی
- له ناکاو و به توندی گێج بوون
- پێکدادانی توند
- هێرشی دڵ
- کێشه‌ی توندی هه‌ناسه
- به توندی خوێن لێچوون
- به توندی سووتان
- دژکرده‌وه‌ی هه‌ستیارانه‌ی توند
- بابه‌ته‌کانی گومانلێکراوی ڕاوه‌ستانی دڵ یان مێشک (سه‌کته)
کارگێڕانی به‌شی A&E ده‌بێت پێشترێتی به بارودۆخی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌که‌ر له ژیان بده‌ن، که‌واته ئه‌گه‌ر به بۆنه‌ی برینێکی لاوه‌کی چوونه بۆ ئه‌وێ، ڕه‌نگه ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوان بن تاکو به کاری ئێوه‌دا ڕابگه‌ن.
ئه‌گه‌ر ناتوانن به ئینگلیزی قسه بکه‌ن ئه‌و مافه‌تان هه‌یه که داوای زمانوه‌رگێڕ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر برینی ئێوه توند نییه بچن بۆ ناوه‌نده‌کانی واک ـ ئین (walk-in centers) یان یه‌که‌ی برینی لاوه‌کی. بۆ دیتنی پزیشک له یه‌که‌ی برینه لاوه‌کیه‌کاندا پێویست ناکات له پێشدا کات وه‌رگرن. ئه‌م یه‌کانه به تیمێک له سسته‌ره زۆر شاره‌زاکان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت که له بواری برینی کاوه‌کیدا ئه‌زمووندار و شاره‌زان. یه‌که‌ی برینی لاوه‌کی و ناوه‌نده‌کانی واک ـ ئین (walk-in) له هه‌موو 365 رۆژی ساڵدا کراوه‌ن و برینی لاوه‌کی وه‌ک ڕه‌گ به‌ڕه‌گ بوون و بڕیان و ڕووکیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. زۆربه‌ی خه‌ڵک بۆ برینی لاوه‌کی ده‌چنه به‌شی کاره‌سات و ئورژانس (A&E) له کاتێکدا که له به‌شێکی برینی لاوه‌کی یان ناوه‌ندێکی واک ـ ئین (walk-in) ده‌کرێت زۆر زووتر چاره‌سه‌ر بکرێن.
پێوه‌ندیه‌کان (لینکه‌کان)
ناوه‌نده‌کانی واک ـ ئین (walk-in) له ساوسه‌مپتۆن له Bitterne Health Centre و نه‌خۆشخانه‌ی RSH دا هه‌ن. بۆ زانیاریی زۆرتر له‌و لینکانه‌ی خواره‌وه که‌ڵک وه‌رگرن.
Urgent Care on Southampton Community Healthcare website
بۆ کێشه‌کانی تر بچن بۆ لای پزیشکه‌که‌ی خۆتان. هه‌ر که‌سێ که له به‌ریتانیا ده‌ژیت ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که پزیشکێک ناوی ئه‌و تۆمار بکات.
کاتێ که نه‌خۆشن یان هه‌ست به بێ له‌شی ده‌که‌ن به پزیشکی خۆتانه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن و کاتی چاوپێکه‌وتن دیاری بکه‌ن. چاره‌سه‌رگه‌ی خۆجێیی دوکتۆره‌که‌ی ئێوه یان نووسینگه‌ی پزیشکی گشتی خزمه‌تگوزاری به‌ربڵاو له بواری ته‌ندروستی خێزان به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش ده‌کات:
- ڕاوێژکاریی له‌سه‌ر کێشه‌ی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی جینسی
- ڕاوێژکاریی له‌سه‌ر دووگیان بوون و به‌رگیری له دووگیان بوون
- کوتان (ڤاکسیناسیۆن)
- تاقیکردنه‌وه و چاولێکردن
- نواندنی وێنه‌ی ده‌وا و ده‌رمان
- ناردن بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئێوه فریاکه‌وتنی نییه ده‌توانن ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌تان هه‌بێت که له ماوه‌ی که‌متر له دوو ڕۆژی کارکردن دوکتۆرێک ببینن و له ماوه‌ی که‌متر له ڕۆژێکی کارکردن پسپۆڕێکی ته‌ندروستی وه‌کو سسته‌رێک ببینن. ئه‌گه‌ر پێویست نییه که له ماوه‌ی 2 رۆژی کارکردن‌دا کاتیکی دیاریکراو بۆ چاوپێکه‌وتنتان هه‌بێت، و ئه‌گه‌ر بۆتان ڕه‌حه‌تتره، ده‌توانن له پێشدا کاتی چاوپێکه‌وتن دیاری بکه‌ن.
گرنگه که له کاتی چاوپێکه‌وتندا ئاماده بن یان ئه‌گه‌ر مه‌جبوورن چاوپێکه‌وتنه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه یان بیگۆڕن، له پێشدا چاره‌سه‌رگه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
دوکتۆرێک بدۆزنه‌وه
ئه‌گه‌ر پێشتر لای هیچ پزیشکێکی گشتی ناونووسی نه‌کراون یان ده‌تانه‌وێت له شوێنی ژیانتاندا دوکتۆرێک بدۆزنه‌وه، له‌م کاته‌دا ده‌توانن بۆ لاپه‌ڕه‌ی GPs in Southampton بگه‌ڕێن
کاتژمێره‌کانی کارکردن
له دوای کاتی کارکردنی پزیشکی گشتیتان ده‌توانن له سیرڤیسی دوای کاتی کارکردن‌دا پزیشکێکی گشتی ده‌ست بخه‌ن. له‌م خزمه‌تگوزاریه به‌ته‌نیا ده‌بێت له بابه‌تگه‌لێکدا که‌ڵک وه‌رگرن که کێشه‌ی ده‌ستبه‌جێتان هه‌یه و ناتوانن تاکو کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پزیشکه‌که‌تان چاوه‌ڕوان بن. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه پسوله‌ی پزیشک تازه ناکاته‌وه.
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چ کاتژمێرێک چاکترین کاته بۆ ته‌له‌فۆن کردن بۆ خزمه‌تگوزاری دوای کاتژمێره‌کانی کارکردن تکایه له‌سه‌ر لینکی when it is best to call the Out of Hours service,کرته بکه‌ن و بابه‌ته‌کانی ئه‌وه بخوێننه‌وه. ده‌توانن به په‌یوه‌ندی کردن به ژماره ته‌له‌فۆنی 08448113060 ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
به‌ته‌نیا ده‌بێت له بارودۆخی فریاکه‌وتنی پزیشکیدا بۆ 999 ته‌له‌فۆن بکه‌ن.
لینکه پێوه‌ندیداره‌کان
بۆ سفارشتی زاره‌کی ته‌ندروستی و بۆ رزێرڤی پزیشکی ددان له هه‌مپشایر سه‌ردانی لینکی Hampshire Dental Helpline بکه‌ن.
ده‌رمانخانه
کاتێ دوکتۆره‌که‌ی ئێوه پسوله‌یه‌کتان بۆ ده‌نوێنێت، به شێوه‌ی ئاسایی ده‌چن بۆ ده‌رمانخانه یان لای چێکه‌رێکی ده‌رمان. ده‌رمانخانه راست به پێی پسوله ده‌رمانه‌کانتان پێ ده‌دات.
چێکه‌ری ده‌رمان جگه له پێدانی ده‌رمانی پسوڵه، هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری تریش پێشکه‌ش ده‌کات. بۆ وێنه:
- هه‌ندێ سفارشت له‌سه‌ر نه‌خۆشی لاوه‌کی وه‌ک زووکام، نه‌خۆشی و هه‌ستیاریی پێست
- به‌رگیری له دووگیانی فریاکه‌وتنی
- هه‌روه‌ها ده‌توانن ده‌رمانی پێوه‌ندیدار به قۆخه، زووکام و ئارامکه‌ره‌وه‌کان له ده‌رمانخانه دابین بکه‌ن.
لینکه‌کان
Christmas and New Year opening times
هێڵی پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی NHS
له ڕێگای هێڵی ته‌له‌فۆنی ڕاسته‌خۆی NHS به ژماره‌ی 08454647 له پزیشکێک هه‌ندێ سفارشت وه‌رگرن. هێڵی ڕاسته‌وخۆی NHS خزمه‌تگوزاریه‌که که 24 کاتژمێری رۆژ و 365 رۆژی ساڵ بۆ پێشکه‌ش کردنی سفارشت و زانیاریی پسپۆڕانه‌ی ته‌ندروستی و دڵداریدانی که‌سانێ که پێویستییان به‌م خزمه‌تگوزاریانه هه‌یه له به‌رده‌ست دایه.
هێڵی ڕاسته‌وخۆیNHS هه‌روه‌ها زانیاریی پڕبایه‌خ و سفارشتی چاودێری دڵنیا به شێوه‌ی ئانلاین له ماڵپه‌ڕی NHS Direct website دا پێشکه‌ش ده‌کات
لینکه به‌که‌ڵکه‌کان
NHS Direct Health and symptom checkers
بۆ سفارشتی ته‌ندروستی زاره‌کی و بۆ رزێرڤی پزیشکی ددان له هه‌مپشایر Hampshire Dental Helpline چاولێکه‌ن