سه‌ڵامه‌تی زار و ددانی ئێوه
ئه‌گه‌ر ددانه‌کانی ئێوه کێشه‌یان هه‌یه و له پزیشکی ددان له ساوسه‌مپتۆدا ده‌گه‌رێن، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هێڵی یارمه‌تی پزیشکی ددانی (Helpline) هه‌مپشایر به ناونیشانی Southampton access pages بکه‌ن.
تکایه ئاگادار بن که مه‌جبوورن تا یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتنی خۆتان له‌گه‌ڵ پزیشکی ددان ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوان بن. ئه‌م ماوه‌یه ده‌توانێت له نووسینگه‌یه‌ک بۆ نووسینگه‌یه‌کی تر جیاواز بێت.
هێڵی یارمه‌تی پزیشکی ددان
ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا که چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی کاتی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پزیشکی ددانن، بابه‌تێکی فریاکه‌وتنی هاته پێشێ، ده‌توانن به هێڵی یارمه‌تی پزیشکی ددان په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ته‌له‌فۆن 08450508345
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی فریاکه‌وتنی پزیشکی ددانتان هه‌یه، خزمه‌تگوزاری هێڵی یارمه‌تی پزیشکی ددانی هه‌مپشایر و دوورگه‌ی وایت (Hampshire & Isle of Wight) ده‌توانێت یارمه‌تی ئێوه بدات، به‌ڵام پزیشکی ددانی بۆ بابه‌ته ئاساییه‌کان نییه. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌روه‌ها ده‌توانێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی پزیشکی ددانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانی (NHS) بۆ بابه‌ته ئاساییه‌کان یارمه‌تی ئێوه بدات. وێرای ئه‌وه ده‌توانێت سفارشتی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر سه‌ڵامه‌تی ددان و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئیمکانی وتووێژ له‌گه‌ڵ سسته‌رێک پێشکه‌ش بکات.
ماڵپه‌ڕی هێڵی یارمه‌تی پزیشکی ددان Dental helpline
www.hampshiredentalhelpline.nhs.uk/local-area/southampton