پاره‌ی ئێوه: باجی موڵک (Council tax)
باجی موڵک چییه؟
باجی موڵک (Council tax) جۆرێ باجی خۆجێییه که له‌لایه‌ن حکومه‌تی خۆجێیه‌وه کۆ ده‌کرێته‌وه. ئه‌م باجه ته‌رخان ده‌کرێت بۆ خزمه‌تگوزاری خۆجێیی وه‌کو مسۆگه‌ر کردنی ئاسایش (policing) و کۆکردنه‌وه‌ی زبڵ.
ئه‌م باجه له موڵکه‌کانی بنه‌ماڵه، وه‌کو ئاپارتمان و خانوو وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌م باجه له هه‌رجۆره خانوویه‌ک، تاکه‌که‌سی یان به‌کرێگرتوو، وه‌رده‌گیردرێت. هه‌ندێ که‌س مه‌جبوور نین بیده‌ن و هه‌ندێ که‌سیش ده‌که‌ونه به‌ر که‌مکردنه‌وه‌و داشکانی پاره‌که.
چ که‌سێک ده‌بێت ئه‌م باجه بدات؟
بۆ هه‌رجۆره موڵکێک په‌ڕاوه‌یه‌کی (پسوله) باجی موڵک هه‌یه؛ ئه‌م موڵکه ده‌توانێت خانوو، ئاپارتمان و یان به‌ته‌نیا ژوورێک بێت. به شێوه‌ی ئاسایی ئه‌وه دانیشتووی موڵکه‌که‌یه که ده‌بێت باجه‌که بدات.
باجی موڵک له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تدا، بۆ وێنه کاتێ که به‌ته‌نیا ده‌ژین، ده‌که‌وێته به‌ر که‌مکردنه‌وه.
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و جیاوازیه‌کان (ده‌گمه‌نه‌کان) ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌گه‌ڵ په‌ڕاوه‌که‌دا بۆ ئێوه ده‌نێردرێت چاولێکه‌نن.
یان به ژماره ته‌له‌فۆنی 02380832349 په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
چۆن ئه‌م باجانه بده‌ین
ده‌توانن ئه‌م باجانه به شێوه‌ی به‌ش به‌ش (قیستی) بده‌ن و ئه‌مه ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ڕاوه‌که‌ی ئێوه نووسرابێت. ده‌توانن پاره‌که به شێوازی جۆراوجۆر وه‌کو ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵگرتن له بانک (direct debit)، به کارتی بڕواداری یان دبیت کارت، ئانلاین (له سه‌ر هێڵ) و یان له ڕێگای پۆسته‌وه، بیده‌ن. ورده‌کاریه‌کانی شێوازی پاره‌پێدانه‌که له سه‌ر په‌ڕاوه‌که نووسراوه.
پێدانی پاره‌ی په‌ڕاوه‌که مه‌خه‌نه دواوه ئه‌گه‌ر نا ئه‌نجومه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی په‌ڕاوه‌که له ئێوه ده‌ست به‌کار ده‌بێت. ئه‌گه‌ر باجی موڵکه‌که‌ی خۆتان نه‌ده‌ن، ئه‌نجومه‌ن بۆ نامه‌ی ئێوه بانگهێشت ده‌رده‌کات. دادگا حوکمی ئیلزام (Liability Order) ده‌رده‌کات که به‌و واتایه که پاره‌ی له‌به‌رچاو گیراو ده‌کرێت له مووچه یان مافی ئینشورانسی ئێوه که‌م بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌و واتایه که فه‌رمانبه‌رێکی جێبه‌جێ کردنی دادگا ده‌نێردرێت بۆ ماڵ ئێوه.
کاتێ ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانووی نوێ و کاتێ خانوویه‌ک به‌جێ ده‌هێڵن ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن ئاگادار بکه‌نه‌وه، به‌م کاره به‌رپرسایه‌تی پێدانی پاره‌ی باجی موڵک پاش ئه‌وه به ئه‌ستۆی ئێوه نابێت.
زانیاریی په‌یوه‌ندی کردن:
ته‌له‌فۆن: 02380832349
ناونیشانی پۆسته
Local Taxation Services,
Civic Centre,
Southampton,
SO147LD
ناونیشانی ئیمه‌یل council.tax@southampton.gov.uk
فه‌کس 02380832144
یارمه‌تیدان له باجی موڵکدا
بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن داخوا ده‌که‌ونه به‌ر وه‌رگرتنی یارمه‌تی بۆ پێدانی پاره‌ی باجه‌که‌تان یان نا، به خزمه‌تگوزاری قازانجه‌کانه‌وه (Benefit Services) په‌یوه‌ندی بکه‌ن:
ژماره ته‌له‌فۆن: 02380832031
ناونیشانی پۆسته له‌بۆ نامه‌نووسین:
Benefit Services,
Southampton PO Box 954,
SO14 2YH
ناونیشانی ئیمه‌یل Email benefit.services@southampton.gov.uk
بۆ زانیاریی زۆرتر سه‌ردانی ناونیشانی ئه‌نتێرنه‌تی خواره‌وه بکه‌ن