کاروباری دارایی- حه‌سێبێکی بانکی بکه‌نه‌وه
کاتێ بۆ وڵاتێکی نوێ کۆچ ده‌که‌ن ڕه‌نگه ناسینی بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کردنی ئه‌وه کارێکی سه‌خت بێت. جگه له چێشت و جلوبه‌رگ شته‌گلێکی زۆر بۆ کڕین هه‌ن؛ بۆ وێنه قانی (ئیمتیازی) ته‌له‌ڤیزیۆن، گاز، کاره‌با و ئیمکاناتی تر. هه‌روه‌ها ده‌بێت باجی داهاتتان به حکومه‌ت و پاره‌ی کرێی ماڵه‌که‌تان به خاوه‌نماڵ و باجی موڵکی (Council tax) خانوو یان ئاپارتمانێ که تیایدا ده‌ژین، بده‌ن.
یه‌کێک له گرنگترین ڕێگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کردنی کاروباری دارایی کردنه‌وه‌ی حه‌سێبێکی بانکییه.
بۆ کردنه‌وه‌ی حه‌سێبێکی بانکی پێویسته
- به‌ڵگه‌کانی پێناسی وێنه‌داری (ID) خۆتان، و
- پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ناونیشانی شوێنی ژیانتان پێشکه‌ش بکه‌ن.
هه‌ندێ له بانکه‌کان زۆرتر له به‌ڵگه‌یه‌کی پێناسیان ده‌وێت. تا ده‌کرێت به‌ڵگه‌ی زۆرتر له‌گه‌ڵ خۆ بهێنن.
بۆ پشتڕاست کردنه‌وه‌ی شوناسی ئێوه بانک ڕه‌نگه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه داوا بکات:
- پاساپۆرت یان کارتی پێناس
- نامه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوون یان هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی وه‌ها که وه‌زاره‌تی ناوخۆ (Home Office)
- به‌ڵگه (سایه‌قی) لێخوڕینی نیشتمانی
بۆ په‌سندی ناونیشانی ئێوه ڕه‌نگه بانک ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه له ئێوه داوا بکات:
- گرێبه‌ستی کرێچییه‌تی که ناونیشانی شوێنی ژیانتانی تێدا نووسرابێت
- په‌ڕاوه‌کانی کاره‌با یان گاز
- نامه‌یه‌ک له خاوه‌نکاره‌که‌ی ئێوه له به‌ریتانیا که ناونیشانی ئێوه له به‌ریتانیادا په‌سند بکات (و ئه‌گه‌ر فیشی مووچه‌تان هه‌یه پێشکه‌ش کردنی هه‌ردووکیان کاریگه‌ر ده‌بێت)
تکایه وێنه (کۆپی) به‌ڵگه‌کان له‌گه‌ڵ خۆ مه‌به‌ن – بانک ئه‌سڵی به‌ڵگه‌که‌ی لێتان ده‌وێت.
ڕاوێژکاریی له‌سه‌ر دارایی:
ئه‌گه‌ر له بواری بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به قه‌رزداربوون، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر باجی موڵکی (council tax) خۆتان نه‌داوه یان ڕیزبه‌ندێکی حه‌سێب به بڕی پاره‌ی زۆرتان هه‌یه، به HAMAOUS یان فه‌رمانگه‌ی ڕاوێژکاریی هاووڵاتییانه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ڕاوێژکاریی و خزمه‌تگوزاری خانووبه‌ره و کاروباری دارایی (HAMAOUS)
بۆ ڕاوێژکاریی له‌سه‌ر کاروباری دارایی به ئه‌نجومه‌نی شاری (ساوسمتۆن)ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن: ڕاوێژکاریی و خزمه‌تگوزاری یارمه‌تی خانووبه‌ره و کاروباری دارایی (HAMAOUS)
ده‌توانن به ژماره‌ی (02380339206) ته‌له‌فۆن بکه‌ن و یان ئیمه‌یل بنێرن
outreach.advice@southampton.gov.uk.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی ڕاوێژکاریی هاووڵاتییان (Citizens Advice Bureau) ده‌توانێت له بواری کاروباری داراییدا ئێوه ڕێنوێنی بکات.
3 Kings Park Road,
Southampton,
SO152AT.
ته‌له‌فۆن: 02380223659
هه‌روه‌ها هێڵی ته‌له‌فۆنی نیشتمانی قه‌رزداری The National Debtline له‌م بواره‌دا خزمه‌تگوزاری ڕاوێژکاریی پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌وان هێڵێکی ته‌له‌فۆنی یاریده‌ریان هه‌یه که ڕاوێژکاریی به‌خۆڕایی و جێی بڕوا پێشکه‌ش ده‌کات.
هێڵی ته‌له‌فۆنی یاریده‌ری National Debtline 08088084000
دووشه‌ممه 9.00 ی به‌یانی تا 9.00 شه‌و
شه‌ممه 9.30 ی به‌یانی تا 1.00 دوای نیوه‌ڕۆ