خوێندنی منداڵه‌که‌ی ئێوه
هه‌موو منداڵانی نێوان 5 تا 16 ساڵ مافی چوون بۆ خوێندنگه‌ی حکومه‌تییان هه‌یه. منداڵان به شێوه‌ی ئاسایی خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی له ته‌مه‌نی 4 ساڵانیه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن. ئه‌وان به شێوه‌ی ئاسایی له ته‌مه‌نی 11 ساڵانیدا ده‌چنه خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی.
زۆربه‌ی خوێندنگه حکومه‌تیه‌کان هه‌م کچان و هه‌م کوڕان قبووڵ ده‌که‌ن، گه‌رچی له هه‌ندێ خوێندنگه‌دا تێکه‌ڵ نین.
ئه‌مه یاساییه‌که که منداڵان ده‌بێت له نێوان ته‌مه‌نی 5 تا 16 ساڵانیدا بڕۆنه خوێندنگه.
ساڵی خوێندن هه‌موو ساڵێک له مانگی سێپتامبه‌ره‌وه تا جوولایه که ده‌کرێته سێ تێرم.
خوێندنگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌ک له نزیک شوێنی ژیانتان به تیمی وه‌رگرتنی خوێندنگه له ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن په‌یوه‌ندی بکه‌ن. ئه‌وان ناوی منداڵه‌که‌ی ئێوه، به‌ڕواری له‌دایکبوونی ئه‌و و ناونیشانی ئێوه له ئێوه داوا ده‌که‌ن و فۆڕمێکی داواکاریی و ڕیزی خوێندنگه‌کان بۆتان ده‌نێرن.
ئێوه ده‌بێت فۆڕمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه و ئه‌وه بنێرنه‌وه. تیمی وه‌رگرتنی له‌به‌رچاو گیراو نامه‌یه‌ک بۆ ئێوه ده‌نێرن که تێیدا نووسراوه بۆ چ خوێندنگه‌یه‌ک بڕۆن و ده‌ست پێکردنی چوون بۆ خوێندنگه چ به‌ڕوارێکه.
ناونیشان:
School Admissions Team,
3rd Floor, Southbrook Rise,
4-8 Millbrook Road Estate,
Southampton.
SO15 1YG
ته‌له‌فۆن: 02380832125
ئیمه‌یل: school.admissions@southampton.gov.uk
ماڵپه‌ڕ: www.southampton.gov.uk/learning/applyingforaschool/default.aspx
گرنگه که زوو ناونووسی بکه‌ن. له تێرمی پاییزی ساڵێک پێش ده‌ست پێکردنی خوێندنگه‌ی منداڵه‌که‌تان ده‌ست به‌کار بن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت منداڵه‌که‌تان له سێپتامبه‌ری 2011 له خوێندنگه‌ی ناوه‌ندیدا ده‌ست بکات به خوێندن، ده‌بێت له سێپتامبه‌ر یان ئۆکتۆبری 2010 ده‌ست به‌کار بن. کاتێ زانیتان که چ خوێندنگه‌یه‌ک به ئێوه‌وه نزیکه، تێکۆشن زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. ئه‌م کاره له دیاریکردنی ئه‌وه‌یدا که چ خوێندنگه‌یه‌ک بۆ منداڵه‌که‌ی ئێوه چاکتره، کاریگه‌ره.
هه‌ندێ خوێندنگه زۆر ناسراون که‌واته ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنه‌کان پڕ بن، ڕه‌نگه منداڵه‌که‌ی ئێوه نه‌توانێت له‌و خوێندنگه‌یدا که هه‌ڵیده‌بژێرن ناونووسی بکات. ئه‌گه‌ر بۆ منداڵه‌که‌ی ئێوه شوێنێک له خوێندنگه‌ی له‌به‌رچاوگیراوتان نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌م مافه‌تان هه‌یه که داوای پێداچوونه‌وه بکه‌ن.
ته‌له‌فۆن: 02380832125
ئیمه‌یل: school.admissions@southampton.gov.uk
له خوێندنی منداڵه‌که‌تاندا ده‌ستێوه‌ردانتان هه‌بێت
وه‌کو دایک‌وباوکی منداڵ ده‌توانن به نیشاندانی ئۆگری به‌وه‌ی که ئه‌و فێر ده‌بێت، یارمه‌تی سه‌رکه‌وتنی له خوێندنگه‌دا بده‌ن. بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی ماڵه‌وه یارمه‌تیان بده‌ن و له‌وه‌ی که هه‌ر رۆژ ده‌ڕواته خوێندنگه دڵنیا ببنه‌وه. له‌وه‌ی که له سه‌ر کاتدا ده‌گه‌نه خوێندنگه و جلوبه‌رگی شیاویان هه‌یه بۆ خوێندن و یاری کردن، دڵنیا ببنه‌وه.
به مامۆستای منداڵه‌که‌ی خۆتانه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن و له‌وه‌ی تێبگه‌ن که چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ وانه‌گوتنه‌وه‌ی ئه‌ودا چالاکی بنوێنن. ده‌توانن به‌ختی سه‌رکه‌وتنی منداڵه‌که‌تان له خوێندنگه، ماڵ و له ژیانی داهاتوویدا، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بکه‌نه‌وه. هاوکاری له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ی منداڵه‌کانتان ده‌توانێت یارمه‌تی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان بدات.