خوێندن له به‌ریتانیا و بڕوانامه‌کانی ئێوه
داخوا خاوه‌نکار یان زانینگه (کۆلیژ) بڕوانامه‌کانی ئێوه به فه‌رمی ده‌ناسیت؟
ڕه‌نگه خاوه‌نکار یان زانینگه‌ی خۆجێیی ئێوه نه‌توانێت له ئاستی فێرکردن یان جۆری ئه‌و بڕوانامانه‌ی که له وڵاتی خۆتاندا وه‌رتانگرتوون، تێبگات. له‌م کاته‌دا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی UK NARIC، ناوه‌ندی زانیاریی نیشتمانی دیاریکردنی بڕوانامه‌ی به‌ریتانیا به ناونیشانی
www.naric.org.uk بکه‌ن.
ئاستی خوێندنی ئێوه
ناوه‌ندی UK NARIC ئه‌و بڕوانامانه‌ی که له وڵاتی خۆتاندا ده‌سته‌به‌رتان کردوون ده‌پشکنێت و ئه‌وانه له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌کانی به‌ریتانیا به‌راورد ده‌کات. ئه‌م ناوه‌نده ده‌توانێت نامه‌یه‌ک بۆ خاوه‌نکار یان کۆلیژی خۆجێی ئێوه بنووسێت که تێیدا چۆنیه‌تی به‌راوردی بڕوانامه‌کانتان له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌کانی به‌ریتانیا پیشان ده‌درێت. ئه‌م نامه‌یه له دیاریکردنی شاره‌زاییه‌کان و زانستێ که ده‌سته‌به‌رتان کردوون، یارمه‌تی خاوه‌نکاره‌کان و زانینگه‌کان (کۆلیژ) ده‌دات.
کاتێ نامه‌ی UK NARIC تان وه‌رگرت، ده‌توانن له‌سه‌ر بژارده‌کانی تر بڕیار بده‌ن
- درێژه‌ی خوێندن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنتان
- چوونه سه‌ر کار
- داواکاریی بۆ چوونه سه‌ر کار له پیشه‌یه‌کی پسپۆڕانه‌دا، بۆ وێنه کارکردن وه‌کو مامۆستایه‌ک
- داواکاریی بۆ به‌شداری کردن له به‌رنامه‌ی کۆچه‌ران به پسپۆڕی به‌رزه‌وه (Highly Skilled Migrants Programme)
بۆ زانیاریی زۆرتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به دامه‌زراوه‌ی ویت شیف Wheatsheaf Trust
Wheatsheaf Trust.
Bernard Street
SO143AY
Next to the Job Centre
ته‌له‌فۆن: 02380237662