خوێندن و فێرکاریی بۆ گه‌وره‌ساڵان
پۆله‌کانی زمانی ئینگلیزی (ESOL)
ده‌توانن بچن بۆ پۆله‌کانی زمانی ئینگلیزی، شوێنێ که له‌وێدا قسه‌کردن، خوێندن و نووسینی ئینگلیزی هه‌روه‌ک شاره‌زاییه‌کانی ژماردنی ڕه‌قه‌مه‌کان فێر ده‌بن.
ته‌له‌فۆن: 02380233772
ئیمه‌یل: esol@clearproject.org.uk
فێرکردنی IT یان ته‌کنولۆژیای زانیاریی/ خوله‌کانی کۆمپیۆته‌ر
خولگه‌لێکی جۆراوجۆری فێرکردنی IT هه‌یه، بۆ وێنه خولی سه‌ره‌تایی کۆمپیۆته‌ر، شاره‌زاییه‌کانی کار له نووسینگه‌کان، و خوله‌کانی سه‌خت ئامرازی و نه‌رم ئامرازی کۆمپیۆته‌ر. ده‌توانن شاره‌زاییه‌کانی پێوه‌ندیدار به کۆمپیۆته‌ر له زانینگه‌دا (کۆلیژ) یان به شێوه‌ی ئانلاین فێر بن.
Further Education Colleges
Internet based education and training, website: http://alison.com
فێرکردنی پیشه و خوێندن
فێرکاریی پیشه یارمه‌تی ئێوه ده‌دات زانست و شاره‌زایی پێویست بۆ پیشه‌یه‌کی تایبه‌ت، بۆ وێنه به‌نایی، بۆڕی کێشان، کێشکچی یان ده‌لاکی، فێرکات.
Southampton City College
ته‌له‌فۆن: 02380484848
ناونیشانی ماڵپه‌ڕ: www.southampton-city.ac.uk
چوون بۆ زانکۆ
خولگه‌لێکی جۆراوجۆر له زانکۆ‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ئاماده‌بوون له‌م خولانه‌دا پێویسته هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی تایبه‌تتان هه‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزیتان (IELTS) له ئاستێکی به‌رزدا تێپه‌ڕاندبێت.
بۆ زانیاریی زۆرتر سه‌باره‌ت بهIELTS به هێڵی ته‌له‌فۆنی زانیاریی ESOL به ژماره‌ی 02380233772 په‌یوه‌ندی بکه‌ن
فێرکاریی خاوه‌نکار
هه‌ندێ له خاوه‌نکاره‌کان ئیمکانی فێرکاریی له په‌نای جێبه‌جێ کردنی کاردا بۆ ئێوه دابین ده‌که‌ن. ئه‌م کاره به‌تایبه‌ت کاتێ جێبه‌جێ ده‌بێت که فێرکاریی بۆ پیشه‌ی ئێوه گرنگایه‌تی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ پیشه هه‌ن که بۆ کارکردن له‌وانه‌دا پێویسته فێرکاریه‌کی تایبه‌ت ببینن، بۆ وینه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت له رێستوراندا کار بکه‌ن ڕه‌نگه پێویست بێت بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی خوارده‌مه‌نیتان هه‌بێت یان ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت له هۆماریکدا (پاشه‌که‌وتگه) کار بکه‌ن ڕه‌نگه پێویست بێت بڕوانامه‌ی کارکردن به لیفتڕاکتان هه‌بێت.
خوله به‌خۆڕاییه‌کان
هه‌ندێ خولی فێرکاریی به‌خۆڕایین، بۆ هه‌ندێکی تر پێدانی بڕێکی که‌م پاره پێویسته. خولگه‌لێکی تریش هه‌ن که بۆ به‌شداری کردن له‌وانه‌دا ده‌بێت هه‌موو تێچوونی (خه‌رجیی) خوله‌که بده‌ن. چاکتر وایه پێش ناونووسی خوله‌که له به‌ڕێوه‌به‌ری خوله‌که له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که پێویسته بیده‌ن پرسیار بکه‌ن. زانینگه (کۆلیژه) خۆجێیه‌کانیش خولی فێرکاریی به‌ڕێوه ده‌به‌ن [ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی که ڕیزی زانینگه‌کانی تێدایه چاولێکه‌ن]
خوێندن و فێرکاریی به ته‌وه‌ره‌ی ئه‌نتێرنێته‌وه
ئێوه هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به فێرکاریی له ئه‌نتێرنێت که‌ڵک وه‌رگرن. بۆ وێنه ALISON بازنه‌یه‌کی به‌ربڵاو له خوله‌کان که به‌خۆڕایین به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌م خولانه ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر ده‌گرێت
- خولی به‌خۆڕایی زانستی دیجیتاڵی و شاره‌زاییه‌کانی IT
- خولی به‌خۆڕایی سه‌رمایه‌دانان و شاره‌زایی بازرگانی
- خولی به‌خۆڕایی ته‌ندروستی و ئاسایش و چاکه‌بوون (Compliance)
- خولی به‌خۆڕایی زانستی ته‌ندروستی
- خولی به‌خۆڕایی شاره‌زاییه‌کانی زمان
ناونیشانی ماڵپه‌ڕ: http://alison.com
زانیاریی زۆرتر
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر فێرکاریی و چوونه سه‌رکار له ساوسه‌مپتۆن (Southampton) به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
Contact Jobcentre Plus, Bernard Street, Southampton , SO143AY
ته‌له‌فۆن: 08456060234
ماڵپه‌ڕ: www.jobcentreplus.gov.uk
The Wheatsheaf House, 24 Bernard Street, Southampton S0143AY
ته‌له‌فۆن: 02380223345
ماڵپه‌ڕ: www.wheatsheaf24.demonweb.co.uk