فێرکردنی ئێوه‌: هێڵی ته‌له‌فۆنی زانیاریی فێربوونی ئینگلیزی

فێرکردنی ئێوه‌: هێڵی ته‌له‌فۆنی زانیاریی فێربوونی ئینگلیزی


Bookmark and Share


ESOL نیشانه‌ی کورت کراوه‌ بۆ ئینگلیزی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ زمانه‌کانی تر قسه‌ ده‌که‌ن (English for speakers of other languages). ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئینگلیزی فێر بن یان ئینگلیزی خۆتان به‌هێزتر بکه‌ن خولگه‌لێک بۆ ئه‌م کاره‌ هه‌یه‌.

بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی زانیاریی له‌سه‌ر فێربوونی ئینگلیزی له‌ ساوسه‌مپتۆن (Southampton) تکایه‌ به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به CLEAR ه‌وه‌.‌

ته‌له‌فۆن: 02380233772

ئه‌گه‌ر که‌سێ له‌وێدا نه‌بوو که‌ یارمه‌تی ئێوه‌ بدات، تکایه‌ په‌یامێکی ته‌له‌فۆنی دانێن. CLEAR دواتر په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ ده‌کات. CLEAR هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی تری فێرکردن له‌ به‌ریتانیادا هه‌ندێ زانیاریتان پێ بدات.

هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ ئیمه‌یل بنێرن. تکایه‌ له‌ به‌شی سه‌ردێری ئیمه‌یله‌که‌دا بنووسن learn English.

esol@clearproject.org.uk

فێربوونی ئینگلیزی له‌ ڕێگای ئه‌نتێرنێته‌وه‌

ئێوه‌ ده‌توانن ئینگلیزی له‌ رێگای ئه‌نتێرنێته‌وه‌ فێر ببن. بۆ ئه‌م کاره‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئینگلیزی بۆ ژیان و کار، کرته‌ بکه‌ن. www.englishforlifeandwork.co.uk
ئه‌مه‌ ماڵپه‌ڕێکی چاکه‌ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. بۆ له‌به‌رده‌ستدابوونی خوله‌کان ده‌بێت ناونووسی بکه‌ن. ئینگلیزی به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ جێبه‌جێی بکه‌ن، فێر ده‌بن. ئه‌م کاره‌ ده‌توانێت کڕین، چوون بۆ لای دوکتۆر یان وتووێژ به‌ ئینگلیزی له‌ شوێنی کاردا بێت. خولگه‌لێکی زۆر هه‌ن که‌ کراونه‌ته‌ چوار ده‌سته‌وه‌:

  • کار
  • ژیان له‌ به‌ریتانیا
  • ئینگلیزی گشتی
  • تاقیکردنه‌وه‌کان و تێسته‌کان