فێرکردن و چاودێری له منداڵان
زۆربه‌ی خوێندنگه‌کان پاش کۆتایی پۆله‌کان هه‌ندێ چالاکی جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌م چالاکیانه بۆ دابینکردنی پێویستی قوتابییه‌کان، خێزانه‌کان و هه‌مووی کۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ ده‌بن. ئه‌و خوێندنگانه‌ی که پاش کۆتایی پۆله‌کانیان خزمه‌تگوزاری زیادی جێبه‌جێ ده‌که‌ن پێیان ده‌گوترێت خوێندنگه په‌ره‌پێدراوه‌کان (extended schools).
خوێندنگه‌یه‌کی په‌ره‌پێدراو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش ده‌کات::
- چاودێری له منداڵان بۆ منداڵانی تا 14 ساڵه (یان تا 16 ساڵه ئه‌گه‌ر منداڵه‌که که‌مئه‌ندام بێت)، له درێژایی ساڵدا و له هه‌ر کوێ که داوا بکرێت، له 8ی به‌یانی تاکو 6ی ئێواره
- چالاکی جۆراوجۆر پاش خوێندنگه و له ڕۆژانی پشوودان
- به‌رنامه‌ی پشتگیری بۆ فێربوونی دایک‌وباوک و خێزان
- بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵگا له بۆ فێربوونی گه‌وره‌ساڵان و فێرکاریی کۆمه‌ڵگا
- له‌به‌رده‌ستدابوونی خزمه‌تگوزاریی پسپۆڕانه
زانیاریی زۆرتر
خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌ک به ئێوه ده‌ڵێت که چ چالاکیگه‌لێک جێبه‌جێ بکه‌ن.
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوێندگه‌ی په‌ره‌پێدراو، له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
http://www.southampton.gov.uk/learning/extendedschools/after-school.aspx
فێرکردن و ده‌ست پێکردنی دڵنیا (Sure Start)
ده‌ست پێکردنی دڵنیا به‌رنامه‌یه‌کی حکومه‌تی بۆ پێشکه‌ش کردنی چاکترین ده‌ست پێکردنی ژیانه بۆ منداڵان. ناوه‌ندی ده‌ست پێکردنی دڵنیای منداڵان هه‌موو هۆکاره‌کانی فێرکردنی منداڵان، چاودێریی له منداڵ، ته‌ندروستی و پشتگیری له خێزان له شوێنێکدا خڕ ده‌کاته‌وه. ئه‌م ناوه‌نده بازنه‌یه‌کی به‌ربڵاو له خزمه‌تگوزاریه‌کان له شوێنێکدا پێشکه‌شی ئێوه و منداڵه‌که‌تان ده‌کات.
له‌م ناوه‌نده‌دا ده‌توانن ڕاوێژکاریی پسپۆڕانه له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌رگرن:
- بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به ته‌ندروستی و خێزان
- بژارده‌کانی چاودێریی له منداڵان له شوێنی ژیانتاندا
- له به‌رده‌ستدابوونی خزمه‌تگوزاری پسپۆرانه بۆ خێزانه‌کان
- فێرکاریی و ده‌رفه‌تی پیشه‌وکار
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناونیشانی ناوه‌نده‌کانی ده‌ست پێکردنی دڵنیا (Sure Start) له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن
www.southampton.gov.uk/living/scchildren/scis.aspx
خزمه‌تگوزاری زانیاریی پێوه‌ندیدار به منداڵان و لاوانی ساوسمپتۆن(Southampton)
ئه‌گه‌ر منداڵێکتان هه‌یه و ده‌تانه‌وێت
- ناوه‌ندێکی چاودێری له منداڵ بدۆزنه‌وه و تێیدا کار بکه‌ن
- هه‌ندێ زانیاریی له‌سه‌ر پۆله‌کانی دایک‌وباوک ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
- زانیاریی له بواری هه‌ندێ چالاکی بۆ منداڵانی که‌سانی لاو به ده‌ست بهێنن
- هه‌ندێ زانیاریی له بواری پشتگیری له خێزان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
- زانیاریی ته‌ندروستی وه‌رگرن
- هه‌ندێ زانیاریتان له‌سه‌ر کلوپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه هه‌بێت
- له بواری فێرکردنی منداڵاندا هه‌ندێ زانیاریی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
خزمه‌تگوزاریی زانیاریی منداڵان (CIS) ده‌توانێت یارمه‌تی ئێوه بدات. بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن
http://www.southamptonchildcare.org.uk
دۆزینه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌ک
بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوێندنگه‌کانی نزیک شوێنی ژیانتان به تیمی وه‌رگرتنی خوێندنگه‌کان (School Admissions Team) له ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسمپتۆن په‌یوه‌ندی بکه‌ن. ئه‌وان ناوی منداڵ، به‌ڕواری له‌دایکبوونی و ناونیشانی ئێوه ده‌پرسن و بۆ ئێوه فۆرمی داواکاریی و ڕیزی خوێندنگه‌کان ده‌نێرن.
پێویسته فۆڕمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه و ئه‌وه بنێرنه‌وه. تیمی وه‌رگرتنی له‌به‌رچاو گیراو نامه‌یه‌ک بۆتان ده‌نێرێت که تێیدا ناوی خوێندنگه و ڕێکه‌وتی ده‌ست پێکردنی ئاماده‌بوون له خوێندنگه نووسراوه.
ناونیشان:
School Admissions Team,
5th Floor Frobisher House,
Nelson Gate,
Southampton.
SO151BZ
ته‌له‌فۆن 08380832125
ئیمه‌یل school.admissions@southampton.gov.uk
ماڵپه‌ڕ www.southampton.gov.uk/learning/applyingforaschool/default