خانووه‌که‌ی ئێوه، کۆکردنه‌وه‌ی زبڵ و به‌کارهێنانه‌وه له ساوسه‌مپتۆندا
بۆ هه‌مووان گرنگه که ئێوه تا بۆتان ده‌کرێت زبڵه‌کانتان جیا بکه‌نه‌وه. بۆ ساده کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره ده‌فری به‌کارهێنانه‌وه هه‌یه. به‌کارهێنانه‌وه ده‌بێته هۆی ده‌ست پێوه گرتنی وزه و پاراستنی ژینگه. بۆ وێنه له پلاستیک و کانزا بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆتڵ و قوتووه‌کان سه‌رله‌نوێ که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
چۆن زبڵه‌که له یه‌ک جیا که‌ینه‌وه؟
هه‌ر خانوویه‌ک بۆ کۆکردنه‌وی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌کرێت به‌کار بهێنرێنه‌وه ده‌فرێکی به‌کارهێنانه‌وه‌ی زبڵی هه‌یه.
ده‌فره‌کانی به‌کارهێنانه‌وه ده‌رکی شینیان هه‌یه و هه‌ر دوو حه‌وته جارێک چۆڵ ده‌کرێن.
چ شتێک بخه‌ینه ده‌فری به‌کارهێنانه‌وه‌ی زبڵ
ده‌توانن ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه بخه‌نه ده‌فره ده‌رکه شینه‌کان
- کاغه‌ز
- قوتووی کۆنسێرڤ (تکایه پێشتر ئاوی بکێشن)
- بۆتڵی مه‌لامینی (پلاستیکی)
- کارته‌کان و مقه‌واکان
بۆ شته‌کانی تر وه‌کو بۆتڵی شووشه‌یی و جلوبه‌رگ، ده‌فری به‌کارهێنانه‌وه‌ی تریش له گه‌ڕه‌کی ئێوه‌دا هه‌یه.
چ شتگه‌لێک بهاوێینه ده‌فری زبڵ؟
- هه‌موو زبڵه‌کانی تر بهاوێنه ناو ئه‌و ده‌فرانه‌ی ده‌رکی که‌سکیان (سه‌وز) هه‌یه.
- ئه‌مه زبڵێکه که جیا ناکرێته‌وه، وه‌کو کاغه‌زه خراپ بووه‌کان، پاکه‌تی ڕه‌ش، ته‌لیس و به‌سته پلاستیکیه‌کان.
- ده‌فری زبڵی که‌سک هه‌موو حه‌وته‌یه‌ک جارێ چۆڵ ده‌کرێت.
- تکایه ده‌فره‌کان له به‌ر ده‌رکی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ماڵ له په‌نای شوێنی به پێ رۆیشتندا دانێن – به‌ڵام ته‌نیا له رۆژی کۆکردنه‌وه‌ی زبڵدا.
پێوه‌نده‌کان
www.southampton.gov.uk/s-environment/householdwaste
رۆژی کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌که‌تان له ماڵپه‌ڕی www.southampton.gov.uk
دا بدۆزنه‌وه
یان به freephone Actionline ه‌وه به ژماره‌ی 08005191919 په‌یوه‌ندی بکه‌ن