خانووه‌که‌ی ئێوه و قه‌ره‌باڵغی له ڕاده به‌ده‌ر
ئه‌گه‌ر له شوێنێک بۆ ژیان ده‌گه‌رێن، بزانن چه‌ند که‌س پێشتر له‌و ماڵه‌دا ژیاون. ئه‌م کاره پێش گواستنه‌وه بۆ ماڵی نوێ جێبه‌جی بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن که
- مه‌جبوورن له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر که له ئه‌ندامانی خێزانی ئێوه نییه ژوورێکی خه‌وی هاوبه‌شتان هه‌بێت
- مه‌جبوورن له‌گه‌ڵ که‌سێکی نامۆ (غه‌ریب) به جینسی جیاوازه‌وه ژوورێکی خه‌وی هاوبه‌شتان هه‌بێت
- منداڵانی ئێوه مه‌جبوورن ژوورێکی خه‌وی هاوبه‌شیان هه‌بێت له کاتێکدا که 10 ساڵانن یان ته‌مه‌نیان زۆرتره
- پتر له 5 که‌س له یه‌ک حه‌مام و ده‌ستاوخانه و چێشتخانه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرن
که‌واته ئه‌و ماڵه قه‌ره‌باڵغی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه (له ڕاده به‌ده‌ر قه‌ره‌باڵغه). ئێوه ئه‌و مافه‌تان هه‌یه که له نیشته‌جێ بوون له‌وێدا خۆ بپارێزن.
خاوه‌ن موڵک نابێت ڕێگه بدات که‌سانێکی زۆر له ماڵێکدا بژین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مووی ئه‌و که‌سانه له یه‌ک کاتدا له‌وێدا نه‌بن.
ئه‌گه‌ر کرێچین، له کاتێکدا که نیشته‌جێ بوونی که‌سانی تر له ماڵه‌که‌تاندا ده‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغی له ڕاده به‌ده‌ر، ئێوه نابێت به‌وان ڕێگه‌ی نیشته‌جێ بوون بده‌ن. ئه‌مه براده‌ران و خێزانی ئێوه‌ش له‌به‌ر ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر له خانوویه‌کدا به قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه ده‌ژین، ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت یارمه‌تی ئێوه بدات.
بۆ ڕاوێژکاریی له‌گه‌ڵ تیمی خانووبه‌ره‌ی به‌شی تایبه‌تی به‌و ناونیشانی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
Private Sector Housing Team
Southbrook Rise
4-8 Millbrook Road East
Southampton
SO151YG
ته‌له‌فۆن 02380832606.
خانووه‌که‌ی ئێوه و کێشه‌ی ده‌نگ و هه‌را
کاتێ بۆ خانوویه‌کی نوێ ده‌گوێزنه‌وه، تێکۆشن حه‌تمه‌ن ده‌نگ و هه‌رای نوێ پێکنه‌هێنن. ده‌نگ و هه‌را ده‌توانێت ببێته هۆی ناڕه‌حه‌تی دراوسێکان. ده‌نگ و هه‌را بریتی ده‌بێت له ده‌نگی به‌رزی مۆسیقا یان ته‌له‌ڤیزیۆن، ده‌نگی پێکدادانی شتومه‌ک و قێڕاندن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌گ ڕاده‌گرن، وه‌ڕینی سه‌گیش له‌به‌ر ده‌گرێت. ده‌نگ و هه‌را شه‌وانه ده‌توانێت دراوسێکان به توندی بئاڵۆزێنێت.
ئه‌گه‌ر دراوسێکان به بۆنه‌ی ده‌نگ و هه‌رای ئێوه لای ئه‌نجومه‌ن سکاڵا بکه‌ن، ئه‌نجومه‌ن نامه‌یه‌کتان بۆ ده‌نێرێت و داوای ڕاگرتنی ده‌نگ و هه‌را ده‌کات. ئه‌گه‌ر درێژه بده‌ن به ده‌نگ و هه‌را ده‌رێنان، ئه‌نجومه‌ن ڕه‌نگه نامه‌یه‌کی تر به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه سه‌باره‌ت به کاری یاسایی له دژی ئێوه بۆتان بنێرێت.
ئه‌گه‌ر دراوسێکان ده‌نگ و هه‌رای زۆر پێکدێنن و ده‌تانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته به ئه‌نجومه‌ن ڕابگه‌ینن، تکایه به تیمی سه‌ڵامه‌تی گشتی به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
Public Health Team
Southbrook Rise
4-8 Millbrook Road East
Southampton
SO151YG
ته‌له‌فۆن 02380834442.
بۆ زانیاریی زۆرتر یان بۆ سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن