خانوو و گه‌ڵاڵه‌ی گره‌وی کرێی ئێوه
بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک بۆ پێدانی پاره‌ی گره‌و کاتێ که خانوویه‌ک بۆ به کرێ گرتن ده‌دۆزنه‌وه، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک هه‌یه. ئه‌و یارمه‌تییه ماڵییه‌ی که ده‌درێت بۆ گره‌وه نه بۆ کرێ. بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ده‌بێت له‌و که‌سانه‌ی بن که که‌م داهاتن یان یارمه‌تی خه‌رجیی وه‌رده‌گرن. ته‌مه‌نی ئێوه ده‌بێت 18 تا 65 ساڵ بێت و بتوانن سه‌ربه‌خۆ بژین.
ناتوانن له خۆوه ئه‌م یارمه‌تیانه وه‌رگرن. ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکه‌رانی گه‌ڵاڵه‌که وتووێژ بکه‌ن. ئه‌وان له‌گه‌ڵتان دیمانه ده‌که‌ن و هه‌ندێ پرسیارتان لێده‌که‌ن.
گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی بۆ پێدانی گره‌وی که‌لیساکان (Churches Rent Deposit Scheme)
له‌و ڕێگایه‌ی خواره‌وه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌که‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
Avenue St. Andrew´s URC, The Avenue, Southampton SO171XQ
ئیمه‌یل: rentscheme@asaurc.org.uk
ته‌له‌فۆن: 02380904529 (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 24 کاتژمێره)
گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی بۆ پاره‌پێدانی کرێی کاتۆلیکه‌کانی شاری ساوسه‌مپتۆن
به Martin Kelland (کاررێکخه‌ری گه‌ڵاڵه‌که) په‌یوه‌ندی بکه‌ن
ته‌له‌فۆن: 02380904529
www.southampton-city-catholics.org.uk/support/62-rent-deposit-scheme
خانووه‌که‌ی ئێوه: ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی یارمه‌تیتان هه‌بێت
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر قبووڵ بکات که ئێوه مه‌رجه‌کانی یارمه‌تی گه‌ڵاڵه‌که‌تان هه‌یه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێوه و خاوه‌نماڵه‌که‌ی ئێوه ده‌ست به‌کار ده‌بێت.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنی خاوه‌نماڵ:
- ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه موڵکه‌که ده‌پشکنێت تاکو بزانێت داخوا گاز و دیکه‌ی کۆنتڕۆڵه ئاسایشیه‌کان به‌ڕۆژن. هه‌روه‌ها ده‌یپشکنێت که داخوا خانووه‌که‌ی ئێوه له بارودۆخێکی چاکدا هه‌یه و چاکه‌وکراوه‌ته‌وه.
- ئه‌م گه‌ڵاڵه هه‌موو که‌لوپه‌لێ که هه‌یه له ماڵه‌که‌دا (ڕیزی ئه‌و شتانه‌ی هه‌نن) به په‌سندی ئێوه و خاوه‌نماڵه‌که ده‌گه‌ینێت.
- ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک ڕێکوپێک بێت، گه‌ڵاڵه‌که له‌گه‌ڵ پێدانی گه‌ڕه‌نتینامه وه‌کو گره‌و ڕێده‌که‌وێت، ئێوه‌ش مه‌جبوور ده‌بن پاره‌ی کرێی یه‌که‌مین 4 حه‌وته بده‌ن.
- ئێوه گرێبه‌ستی کرێنامه، گه‌ڕه‌نتینامه‌ی گه‌ڵاڵه‌که، ڕیزی ئه‌و شتانه‌ی که هه‌ن و (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) فۆڕمی یارمه‌تی خه‌رجیی خانووبه‌ره واژۆ ده‌که‌ن.
- و بۆ خانووی نوێ ده‌گوێزنه‌وه.