دۆزینه‌وه‌ی خانوو
بۆ دابینکردنی خانووبه‌ره ده‌توانن له یه‌کێ له‌و ڕێگایانه‌ی خواره‌وه‌وه کار بکه‌ن
- له خاوه‌ن موڵکێکی تایبه‌ت خانوویه‌ک یان ئاپارتمانێک به کرێ بگرن
- له بیناکانی ئه‌نجومه‌نی شاردا یان دامه‌زراوه‌کانی خانووبه‌ره، خانوویه‌ک به کرێ وه‌رگرن
- بۆ خۆتان خانوویه‌ک بکڕن
زۆربه‌ی خه‌ڵک مه‌جبوور ده‌بن له خاوه‌ن موڵکێکی تایبه‌تی خانوویه‌ک به کرێ وه‌رگرن. دۆزینه‌وه‌ی شوێنێ بۆ ژیان له ساوسه‌مپتۆن کارێکی سه‌خته، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داهاتتان که‌م بێت. بۆ زانیاریی زۆرتر که سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی شوێنێک بۆ ژیان له ساوسه‌مپتۆن دا یارمه‌تیتان بدات له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌نتێرنه‌تی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
www.housinginsouthampton.co.uk/index.asp
ئه‌گه‌ر بێ سه‌رپه‌نان
تکایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کانتان له‌سه‌ر ئه‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
www.southampton.gov.uk/living/housing/moneysolutions/homelessadvice/faqs.aspx
خێزانه بێ سه‌رپه‌ناکان ده‌توانن له ڕاوێژکاریی خانووبه‌ره (Housing Advice) له Gateway دا به ژماره‌ی 02380832327 داوای ڕاوێژکاریی بکه‌ن. کاتژمێره‌کانی کارکردنی ئه‌م ناوه‌نده له‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه‌دا ڕاگه‌یندراوه.
www.southampton.gov.uk/living/housing/moneysolutions/homelessadvice
که‌سانی سه‌ڵت (زیگورت) ده‌توانن سه‌ردانی تیمی پشتگیری له‌وانه‌ی له شه‌قامدا ده‌خه‌ون (Street Prevention Team) بکه‌ن. ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : 02380216000
دۆزینه‌وه‌ی خانوو: خاوه‌ن موڵکی تایبه‌تی
زۆربه‌ی خه‌ڵک خانوو یان ئاپارتمانێک له خاوه‌ن موڵکێکی تایبه‌تی به کرێ وه‌رده‌گرن. رێنوێنی پێویست بۆ به‌کرێگرتنی خانوو له‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه:
www.housinginsouthampton.co.uk/renting.asp
کاتێک شوێنێکتان بۆ ژیان دۆزیه‌وه، حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵکه‌که گرێبه‌ستی کرێ واژۆ بکه‌ن. پێش واژۆ کردن به وردی گرێبه‌ستی کرێی خۆتان چاولێکه‌ن. له‌وه‌ی که بارودۆخی موڵکه‌که و هه‌رجۆره ئامرازی ئه‌وێ له ڕیزێکدا (لیسته‌یه‌ک) به ناوی inventory تۆمار کرابێت دڵنیا ببنه‌وه.
www.housinginsouthampton.com/agreement.asp
www.housinginsouthampton.com/furniture.asp
پێویسته پاره‌ی گره‌و (وه‌دێعه) به خاوه‌نماڵه‌که بده‌ن. ئه‌م پاره‌یه به بۆنه‌ی هه‌رجۆره زیانێک وه‌رده‌گیردرێت که ڕه‌نگه له خاوه‌ن موڵکی بده‌ن. هه‌روه‌ها پاره‌ی کرێی نه‌دراویش له‌م بڕه پاره‌یه که‌م ده‌بێته‌وه.
www.housinginsouthampton.com/money.asp
به پێی یاسا خاوه‌نماڵ ده‌بێت به شێوازێکی تایبه‌ت له گره‌وه‌که‌ی ئێوه پارێزگاری بکات. خاوه‌ن موڵک ده‌بێت به ئێوه بڵێت له چ شێوازێ که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌یان نه‌کرد سه‌ردانی لای ڕاوێژکار بکه‌ن.
www.housinginsouthampton.com/landlords.asp
هه‌ندێ گه‌ڵاڵه هه‌ن که ده‌توانن سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی گره‌و به‌که‌ڵک بن.
خاوه‌نماڵ ده‌بێت خانووه‌که‌ی ئێوه چاکه‌وکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووه‌که چاک ناکاته‌وه بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن بهێننه ئاراوه. ئه‌وان ده‌توانن به خاوه‌نماڵه‌که‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن و کێشه‌که بدۆزنه‌وه.
www.housinginsouthampton.com/landlords.asp
وه‌کو کرێچییه‌ک ئێوه‌ش هه‌ندێ به‌رپرسایه‌تیتان هه‌یه ـ ئه‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه چاولێکه‌ن
www.housinginsouthampton.com/responsibilities.asp
دۆزینه‌وه‌ی خانوو: کێشه‌ی کرێچییه‌کان
ئه‌گه‌ر پێویستتان به ڕاوێژکاریی هه‌یه به تیمی خانووبه‌ره‌ی به‌شی تایبه‌تیه‌وه (Private Sector Housing Team) له ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
به ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی: 02380832606 / 02380832735 به Private Sector Housing ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
یان به‌م ناونیشانه ئیمه‌یل بنێرن:
housing.renewal@southampton.gov.uk
For more information click
www.southampton.gov.uk/living/housing/private/privatetenants
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌نتێرنه‌تی خواره‌وه کرته بکه‌ن
دۆزینه‌وه‌ی خانوو: خانووه‌کانی ئه‌نجومه‌ن یان دامه‌زراوه‌کانی خانووبه‌ره
بۆ خانووبه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ساوسه‌مپتۆندا داواکاریی زۆر هه‌یه و ڕه‌نگه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره خانووبه‌ره پێویست بێت ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوان بن.
بۆ داواکاریی له ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن ده‌بێت فۆڕمی داواکاریی خانووبه‌ره پڕ بکه‌نه‌وه، که ده‌توانن ئه‌وه له Gateway وه‌رگرن یان له ناونیشانی ئه‌نتێرنه‌تی خواره‌وه دایگرن.
www.southampton.gov.uk/living/housing/moneysolutions/allocations
ئه‌نجومه‌ن پێش ئه‌وه‌ی که بکه‌ونه ناو ڕیزی چاوه‌ڕوانی و بۆ خانووبه‌ره ده‌ست به‌کار بن، شیاویه‌تی ئێوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه ده‌پشکنێت.
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
www.southampton.gov.uk/living/housing/moneysolutions/allocations/homebid/default.aspx