خزمه‌تگوزاریی فریاکه‌وتنی 999
تکایه به‌ته‌نیا بۆ ڕاپۆرتی بارودۆخی فریاکه‌وتنی به 999ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
- به‌ته‌نیا کاتێک بۆ 999 ته‌له‌فۆن بکه‌ن که:
- به ئه‌گه‌ره‌وه له به‌ر هێرشی که‌سانی ده‌ستدرێژیکه‌ردا بن
- ژیانی ئێوه له‌به‌ر مه‌ترسیدا بێت
- بریندار بوون یان ئه‌گه‌ری بریندرا بوونتان هه‌بێت
- تاوان یان ئاڵۆزیه‌ک له ڕووداندا بێت
- و له بارودۆخی فریاکه‌وتنیدا
بۆ په‌یوه‌ندی کردن به پۆلیس له‌بۆ داواکارییه ئاساییه‌کان و په‌یوه‌ندی کردن به ناوه‌ندی پۆلیسی خۆجێییه‌وه به ژماره‌ی
08450454545 ته‌له‌فۆن بکه‌ن
خزمه‌تگوزاریی نافریاکه‌وتنی
101 (ته‌نیا ژماره‌ی نافریاکه‌وتنی)
101 ژماره ته‌له‌فۆنێکی 24 کاتژمێره‌یه که له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌مپشایره‌وه که‌وتووه‌ته ڕێ. له‌م ژماره له بابه‌ته نافریاکه‌وتنیه‌کاندا وه‌کو ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه که‌ڵک وه‌رگرن:
- خراپ کردن، دیوارنووسی یان زیانه‌کانی تری که به ئه‌نقه‌ست له موڵکه‌که‌ی ئێوه ده‌درێت
- کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به ده‌نگ و هه‌را
- تۆقاندن و ئازار
- ئوتومبیلی به‌ره‌ڵا کراو
- زبڵ و پیسی فڕێدراو له په‌نای شه‌قام
- ئاژاوه پێکهینانی که‌سانی مه‌ست له شوێنه گشتیه‌کاندا
- ئاکاری دژه‌کۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندیدار به که‌رسته‌ی سڕوورکه‌ر
- کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به ڕوناکایی شه‌قام
ژماره ته‌له‌فۆنی 101 به‌ته‌نیا بۆ کێشه نافریاکه‌وتنیه‌کانه. ئه‌گه‌ر کێشه‌ی فریاکه‌وتنیتان هه‌یه ده‌بێت به 999 ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسمپتۆن(Southampton)
ناوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌ره‌کی 02380223855
رۆژانی حه‌وته له نێوان کاتژمێره‌کانی 8:30 تا 5 (رۆژانی هه‌ینی تا 4:30 ئێواره)، رۆژانی کۆتایی حه‌وته و له
پشوودانه گشتییه‌کاندا خزمه‌تگوزاری دوای کاتی کارکردن بۆ کاروباری فریاکه‌وتنی، ته‌له‌فۆن 02380233344.
ده‌توانن له‌م ژماره‌یه بۆ په‌یوه‌ندی کردن به خزمه‌تگوزاریی چاودێری کۆمه‌ڵگا، خزمه‌تگوزاری منداڵان و فێربوون، چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ڵامه‌تی شارێگاکان و ژینگه، داره‌کان و هه‌روه‌ها بۆ کاره فریاکه‌وتنیه‌کان سه‌باره‌ت به خانووه‌کانی ئه‌نجومه‌ن، که‌ڵک وه‌رگرن.
Actionline 08005191919
، دووشه‌ممه تاکو هه‌ینی 8:30 به‌یانی تا 5 ئێواره
له خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئه‌کت ئانلاین (Actonline) بۆ راپۆرت کردنی هه‌رجۆره کێشه‌یه‌ک یان پرسینی هه‌رجۆره پرسیارێک له‌سه‌ر: ئوتومبیله به‌ره‌ڵاکان، سه‌رپه‌نا زیان لێکه‌وتووه‌کانی وێستگه‌کانی پاس، پیسکاری/موزاحه‌مه‌تی سه‌گ، دیوارنووسی، به‌رزی و نزمی شه‌قام، به‌کارهێنانه‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی زبڵ، ڕوناکایی شه‌قامه‌کان، داره‌کان، ڕێگاکان و شوێنی به پێ ڕۆیشتنی نائه‌من که‌ڵک وه‌رگرن. کرێچییانی خانووبه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی ساوسمپتۆن ده‌توانن له ئه‌کت ئانلاین (Actonline) بۆ ڕاپۆرت کردنی چاکه‌وکردنه‌وه‌کانی خانووه‌کانیان یان هاتنه‌ژووره‌وه‌ی گشتی بلوکه‌کانی بینا که‌ڵک وه‌رگرن.
ئاگرکوژێنه و ڕزگار کردنی هه‌مپشایر
خزمه‌تگوزاری ئاگرکوژێنه و ڕزگار کردنی هه‌مپشایر سه‌باره‌ت به دڵنیابوونه‌وه له ئاسایسی خانووه‌کانتان له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی ئاگرتێبه‌ربوون ڕاوێژکاریی پێشکه‌شی ئێوه ده‌کات و له ئێوه پشتگیری ده‌کات. ئه‌وان به‌خۆڕایی بۆ پشکنینی ئاسایشی خانووه‌کانی ئێوه ده‌ست به‌کار ده‌بن. بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ناونیشانی ماڵپه‌ڕی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
پۆلیسی هه‌مپشایر
www.hampshire.police.uk/internet
خزمه‌تگوزاری ناوه‌ندی ئامبولانسی باشوور
کاتێ که بابه‌تێکی برینداربوون یان نه‌خۆشی توند و یان مه‌ترسی گیانی هه‌یه بۆ داواکردنی ئامبولانس به ژماره‌ی 999 په‌یوه‌ندی بکه‌ن. بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌نتێرنێتی خواره‌وه کرته بکه‌ن.