له کوێ ڕاوێژکاریی وه‌رگرین
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌فره گه‌وره‌کانی هه‌ڵمی شاری
GMB نیشانه‌ی کورتکراوه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌فره گه‌وره‌کانی هه‌ڵمی شاری
(General, Municipal, Boilemakers) و یه‌کیه‌تی Allied Trade Union. ئه‌م یه‌کیه‌تیه ناوه‌ندێکی فێربوونی گه‌وره‌ساڵانی له خوێندگه‌ی سنت مارک (ST Mark) دا هه‌یه که به هاوکاری زانینگه‌ی Eastleigh بۆ ئه‌وانه‌ی تازه هاتوون (په‌نابه‌ران یان کرێکارانی کۆچه‌ر) پۆلی ئینگلیزی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به زمانه‌کانی تر قسه ده‌که‌ن (ESOL) و پۆلی کۆمپیۆته‌ر به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م یه‌کیه‌تیه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و سه‌ردانکه‌رانه‌ی که له بواری پیشه‌وکاردا کێشه‌یان هه‌یه ڕاوێژکاریی پێشکه‌ش ده‌کات و له‌وانه پشتگیری ده‌کات. بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌کان پێویست ناکات حه‌تمه‌ن ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی بن.
St Marks School,
Stafford Rd
Southampton, Hampshire,
SO155TE
ته‌له‌فۆن: 02380774299
چالاکیه‌کانی په‌نابه‌ران
رفیوجی ئه‌کشن (Refugee Action) ڕێکخراوه‌یه‌کی نیشتمانییه که نووسینگه‌یه‌کی له پارتسموس (partsmouth) هه‌یه. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ڕاوێژکاریی پێشکه‌شی په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ریه‌تی ده‌کات و له‌وانه پشتگیری ده‌کات. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه یاریده‌ره له ساوسمپتۆن (Southampton) ڕۆژانی سێشه‌ممه و هه‌ینی له ناوه‌ندی چه‌ند که‌له‌پووره‌ی (Multicultural centre) هه‌ڵکه‌وتوو له The avenue, Southampton SO171XQ دا پێشکه‌ش ده‌کرێن.
زانیاریی په‌یوه‌ندی کردن
Refugee Action Suite F3/4
2nd Floor Venture Tower
Fratton Road, Portsmouth
PO15DL
ته‌له‌فۆن: 02392857561
پڕۆژه‌ی به‌خێربێن بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا
پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری ڕاوێژکاریی و زانیاریی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له وڵاته نوێیه‌کانی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵاته‌وه دێن؛ ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ساڵی 2004 ه‌وه (وڵاتانی ناسراو به A10 ) هاتوونه‌ته سه‌ر یه‌که‌یه‌تی ئه‌ورووپا. له ساڵی 2004 دا 8 وڵات هاتوونه‌ته سه‌ر یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا که گه‌وره‌ترینی ئه‌وانه له‌هێستانه. دوو وڵاتی تر –ڕۆمانیا و بولغارستان – له ساڵی 2007ه‌وه پێوه‌ندیان به‌م یه‌کیه‌تیه‌وه کردووه.
به ژماره ته‌له‌فۆنی 07786392886 له‌گه‌ڵ ده‌یڤ ئه‌دکاک (Dave Adcock) په‌یوه‌ندی بکه‌ن یان به
ناونیشانی euwelcome@yahoo.co.uk ئیمه‌یلی بۆ بنێرن.
فێرکردنی ژیانی شاری و چالاکیه‌کانی په‌نابه‌ران (CLEAR)
سنووری کارکردنی ژیانی شاری و چالاکیه‌کانی په‌نابه‌ران (CLEAR)، کار بۆ په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ریه‌تیه. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه خزمه‌تگوزاری ڕاوێژکاریی و پشتگیری پێشکه‌ش ده‌کات و پۆله‌کانی فێرکردنی زمانی ئینگلزی و خوله‌کانی تر وه‌کو ICT و به‌ڕێخستنی پیشه‌وکاری سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه ده‌بات.
کاتی سه‌ردان کردن: سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌کان 9.30 تا 15.00، ڕۆژانی هه‌ینی 9.30 تا 12.30
CLEAR
11 Queensway
Southampton, Hampshire,
SO14 3BL
ته‌له‌فۆن: 02380221111
Website: www.clearproject.org.uk
هێڵی ته‌له‌فۆنی یاریده‌ری ESOL
ClEAR بۆ که‌سانێ که ده‌یانه‌وێت له ساوسمپتۆندا ئینگلیزی فێر بن هێڵێکی ته‌له‌فۆنی یاریده‌ری هه‌یه. هه‌ر تازه‌هاتوویه‌ک که ده‌یهه‌وێت هه‌ندێ زانیاریی له‌سه‌ر خوله‌کانی فێربوونی ئینگلیزی ده‌سته‌به‌ر بکات ده‌توانێت به ژماره ته‌له‌فۆنی خواره‌وه به CLEARه‌وه په‌یوه‌ندی بکات.
ته‌له‌فۆنی ESOL: 02380233772
یان به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه ئیمه‌یل بنێرن
esol@clearproject.org.uk
ناوه‌ندی چه‌ند که‌له‌پووره
ئه‌م ناوه‌نده رۆژانی سێشه‌ممه و هه‌ینی کراوه‌یه و له‌لایه‌ن خاچی سووره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت. CLEAR، Refugee Action و Portsmouth Legal advice centre هه‌موویان له‌و ڕۆژانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا کاری یارمه‌تیدانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. بازنه‌ی چالاکیه‌کانی ئه‌م دامه‌زراوانه له به‌ڕێوه‌بردنی پۆله‌کانی زمانی ئینگلیزی بۆ خه‌ڵکێ که به زمانی تر قسه ده‌که‌ن (ESOL) تاکو ڕاوێژکاریی و پشتگیری له په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ریه‌تی له‌به‌ر ده‌گرێت.
Avenue Multicultural centre
The Avenue,
Southampton
SO17 1XQ
ته‌له‌فۆن: 02380678787
گروپی دڵخوازی ساوسمپتۆن و وینجێستێر
SWVG دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی بچووکه که یارمه‌تی تاکه‌که‌سی، کرده‌وه‌یی و دارایی بۆ داواکارانی په‌نابه‌ریه‌تی، به‌تایبه‌ت که‌سانێ که به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئێستاکه‌ی حکومه‌ت تووشیاری هه‌ژاری ببوونه، پێشکه‌ش ده‌کات.
ته‌له‌فۆنی وه‌ڵامدانه‌وه: 0750 317 6350
ناونیشانی ماڵپه‌ڕ info@SWVG-refugees.org.uk
ناوه‌ندی کاردۆزینه‌وه
ئه‌م ناوه‌نده له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ویت شیفه‌وه (Wheatsheaf) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت و ده‌کرێت له ڕێگای UK NAEIC ه‌وه ـ ئاژه‌نسی نیشتمانی به‌رپرسی پێشکه‌ش کردنی زانیاریی، ڕاوێژکاریی و بیروڕا پسپۆڕانه‌کان سه‌باره‌ت به شاره‌زاییه‌کان و شیاویه‌تی پیشه، زانکۆ و پسپۆڕی له پتر له 180 وڵاتی جیهان – هه‌ندێ یارمه‌تی له بواری په‌سندی به‌ڵگه ده‌ره‌کیه‌کان پێشکه‌ش بکات.
Wheatsheaf House,
24 Bernard Street,
Southampton,
SO143AY
ته‌له‌فۆن: 02380223345
کاتی سه‌ردان: رۆژانی دووشه‌ممه، سێشه‌مه و پێنجشه‌ممه 1.30 تاکو 4.30
تیمی چاوه‌دێریی ته‌ندروستی که‌سانی بێ سه‌رپه‌نا
ئه‌م تیمه به‌و که‌سانه‌ی که لانه‌واز و بێ سه‌رپه‌نان و پزیشکی گشتی خۆجێییان نییه، یارمه‌تی ته‌ندروستی پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌وان هه‌روه‌ها یارمه‌تی داواکارانی په‌نابه‌ریه‌تی و په‌نابه‌رانێ که تازه هاتوونه‌ته نێو شار و ڕه‌نگه هێشتا هیچ دوکتۆرێک ئه‌وانه‌ی ناونووسی نه‌کردبێت ده‌ده‌ن.
Homeless Health Care Team
30 Cranbury Avenue,
Southampton,
SO140LT
ته‌له‌فۆن: 02380336991
ناونیشانی ئیمه‌یلی Pamela Campbell ـ سه‌رپه‌رشتی تیمی سسته‌ره‌کان
ڕاوێژکاریی و خزمه‌تگوزاری یاریده‌ر له بواری خانووبه‌ره و کاروباری داراییدا (HAMAOUS)
بۆ ڕاوێژکاریی له‌سه‌ر کاروباری دارایی به ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسمپتۆن په‌یوه‌ندی بکه‌ن: ڕاوێژکاریی و خزمه‌تگوزاری یاریده‌ر له بواری خانووبه‌ره و کاروباری داراییدا (HAMAOUS)
پێوه‌ندی کردن به‌م ناوه‌نده‌وه ده‌کرێت به ته‌له‌فۆن ژماره‌ی په‌یوه‌ندی کردن: 02380339206 یان له ڕێگای ئیمه‌یله‌وه email جێبه‌جی بکرێت. ئه‌گه‌ر له ڕێگای ئیمه‌یله‌وه داواکاریه‌ک ده‌هێننه ئاراوه، تکایه فۆڕمی ناردنی (referral form) هاوپێچ پڕ بکه‌نه‌وه و به ناونیشانیoutreach.advice@southampton.gov.uk بینێرن.
CAB
پێشکه‌ش کردنی بازنه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ڕاوێژکاریه به‌خۆڕایی و دڵنیا و بێ لایه‌نه‌کان سه‌باره‌ت به کاروبارێک وه‌ک کۆچبه‌ریی، نه‌ته‌وایه‌تی، بابه‌ته یاساییه‌کان، ئینشورانس، خانووبه‌ره و شتی تر.
3 Kings Park Road
Southampton, SO152AT
ته‌له‌فۆن: 02380223659
[تیتره‌کان وه‌ربگێڕنه‌وه و ده‌قی ئینگلیزی ئه‌وه له ژێریدا بهێنن]
به‌ڵام من ناتوانم به ئینگلیزی قسه بکه‌م
ئه‌گه‌ر ئینگلیزی به چاکی قسه ناکه‌ن، ئه‌و ئاژه‌نسه‌ی که سه‌ردانی ده‌که‌ن (پۆلیس، یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێکخراوه‌کانی ڕاوێژکاریی) ده‌بێت وه‌رگێڕتان بۆ دابین بکات؛ به‌پێچه‌وانه‌وه داوایان لێ بکه‌ن وه‌رگێڕێکتان بۆ دابین بکات.
ئه‌گه‌ر له وه‌رگێڕه‌که‌ی خۆتان ڕازی نین یان دڵنیا نین که وته‌کانی ئێوه به دروستی وه‌رگێڕێته‌وه، له ئاژه‌نسه‌که داوا بکه‌ن که وه‌رگێڕێکی ترتان بۆ دابین بکات.
له‌به‌رده‌ستدابوونی یارمه‌تیی پێوه‌ندیدار به پێوه‌ندی کردن
پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری پێوه‌ندیدار به وه‌رگێڕان
ته‌له‌فۆن: 02380241300 یان
ته‌له‌فۆن: 02380241301
ئاژه‌نسه نیشتمانیه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کان
Multikulti
ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیاریی و رێنوێنی له بواری خانووبه‌ره، کۆچبه‌ریی، ته‌ندروستی، یارمه‌تی ئاسووده‌یی، قه‌رزداری، فێرکردن و پیشه به زمانه جۆراوجۆره‌کان پێشکه‌ش ده‌کات.
My UKinfo