هاووڵاتی بوونی به‌ریتانیا
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دیار له به‌ریتانیادا ژیاون و مۆڵه‌تی بێ سنوورتان هه‌یه بۆ مانه‌وه، ده‌توانن بۆ بوون به هاووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ست به‌کار بن. فۆڕمه‌کان، حه‌ق ده‌سته‌کان و مه‌رجه پێویسته‌کان ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی UKBA به ناونیشانی www.ukba.homeoffice.gov.uk/britishcitizenship بدۆزنه‌وه. یان ده‌توانن به ته‌له‌فۆنی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی کردنی Nationality به ژماره‌ی 08450105200 په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ده‌بێت بتوانن توانایی خۆتان له قسه‌کردنی ئینگلیزی و ئاشناییتان له‌گه‌ڵ ژیان له به‌ریتانیادا بسه‌لمێنن. زۆربه‌ی خه‌ڵک پێویستیان ده‌بێت که له تاقیکردنه‌وه‌ی ژیان له به‌ریتانیادا (Life in the UK Test) به‌شداری بکه‌ن. ماڵپه‌ڕی www.lifeintheuktest.gov.uk یارمه‌تی ئێوه ده‌دات که بۆ تاقیکردنه‌وه‌که ئاماده ببن
پێویسته پێش به‌شداری کردن له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا تا ده‌توانن سه‌باره‌ت به ژیان له به‌ریتانیادا شت فێر بن. ده‌توانن ئه‌م زانیاریانه له کتێبۆکێکدا به ناوی ژیان له به‌ریتانیا: سه‌فه‌رێک به‌ره‌و هاووڵاتی بوون Life in the United Kingdom: A Journey to Citizenship که له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
www.tsoshop.co.uk/bookstore.asp
ئه‌گه‌ر ئاستی زمانی ئینگلیزی ئێوه نزمتره له ESOL Entry 3، نابێت له تاقیکردنه‌وه‌دا به‌شداری بکه‌ن. به جێی ئه‌وه ده‌توانن له پۆله تێکه‌ڵه‌کانی زمانی ئینگلیزی (ESOL) و هاووڵاتی بوون به‌شداری بکه‌ن. بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پۆلانه له ناوچه‌ی خۆتاندا به هێڵی پێوه‌ندی زانیاریی ESOL په‌یوه‌ندی بکه‌ن. esol@clearproject.org.uk for classes in your area.
گۆڕانکاری له یاسای هاووڵاتییه‌تیدا
سنووره نوێیه‌کانی یاسای هاووڵاتییه‌تی و کۆچبه‌ریی 2009 هه‌ندێ گۆڕانکاری له پێویستییه‌کان و ڕه‌وته‌کانی وه‌رگرتنی هاووڵاتییه‌تی به‌ریتانیا پێکهێناوه. له‌م گۆڕانکاریانه ده‌کرێت به “هاووڵاتییه‌تی ده‌سته‌به‌رکراو (earned citizenship) ئاماژه بکرێت که تێیدا که‌سانێ که داوای هاووڵاتییه‌تی ده‌که‌ن ده‌بێت خاڵ قان یان ئیمتیازی) ته‌واو بۆ نیشته‌جێ بوون له به‌ریتانیا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. UKBA له جوولای 2011 دا هاووڵاتییه‌تی ده‌سته‌به‌رکراو ده‌ناسێنێت.
ده‌توانن گۆڕانکاریه پێشنیارکراوه‌کان له یاسای هاووڵاتییه‌تیدا له‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌دا چاولێکه‌ن
www.ukba.homeoffice.gov.uk/sitecontent/newsarticles/2009/august/proposed-changes-to-law1
رێساکانی گوڕین بۆ هاووڵاتییه‌تی ده‌سته‌به‌رکراو له‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌دۆزنه‌وه
www.ukba.homeoffice.gov.uk/sitecontent/newsarticles/2009/september/transitional-arrangements-earned
خزمه‌تگوزاری پشکنینی هاووڵاتی بوون
خزمه‌تگوزارییه‌کی هاووڵاتییه‌تی له نووسینگه‌ی ساوسمپتۆن (Southampton Register Office) به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه هه‌یه. www.southampton.gov.uk/living/citizenship/nationalitycheckingservice.aspx is available at Southampton Register Office.
ئامانجی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ئه‌وه‌یه که کاتێ که‌سێک نه‌توانێت فۆڕمه‌کانی داواکاریی خۆی به دروستی پڕ بکاته‌وه، کاتی به‌دواکه‌وتن (دێر کردن) که‌م کاته‌وه. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌روه‌ها له دروستی به‌ڵگه‌کان و ڕاده‌ی حه‌ق ده‌ست له‌گه‌ڵ داوانامه‌که دڵنیا ده‌بێته‌وه. کارگیرانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌ڵگه‌کان کۆپی ده‌که‌ن تاکو له‌گه‌ڵ فۆڕمی داوانامه‌که بنێردرێت، به‌مجۆره ئه‌و ئیمکانه‌ی بۆ داواکار دابین ده‌کات که به‌ڵگه بایه‌خداره‌کانی له لای خۆی راگرێت. کارگێڕه‌کان به‌ته‌نیا بۆ ئه‌م کاره فێر کراون. ئه‌وان له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی داواکاریه‌کان ناتوانن ئێوه ڕێنوێنی بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی خێرایی کاری ئێوه.
بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه پێویسته حه‌ق ده‌ستێک بده‌ن که له کاتی سه‌ردانی ئێوه و له ڕێگای کارتی بڕواداری یان دێبیت کارته‌وه (debit card) ده‌کرێت بدرێت.
بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزاریه ده‌بێت له نووسینگه‌ی تۆمارکردن به ناونیشانی
The Register Office,
6a Bugle Street,
Southampton SO142LX.
له پێشدا کات دیاری بکه‌ن. ده‌توانن به ژماره‌ی 02380915325
ته‌له‌فۆن بکه‌ن یان به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه ئیمه‌یل بنێرنnationality.checking@southampton.gov.uk