کاری دڵخوازانه بکه‌ن و ئه‌زموونی کارکردن ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
که‌سی دڵخواز ئه‌و که‌سه‌یه که کاتی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی چاکتربوونی ژیانی دیتران ته‌رخان ده‌کات. له به‌ریتانیا زۆربه‌ی دامه‌زراوه خێرخوازه‌کان و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له دڵخوازه‌کان وه‌کو به‌شێک له هێزی کاریان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ده‌وری (ڕۆڵی) دڵخوازه‌کان زۆر جۆراوجۆره: ئه‌م ده‌وره ده‌توانێت یارمه‌تیدانی به‌ساڵاچووان، هاوڕێیه‌تی دۆستانه له‌گه‌ڵ که‌سانێ که که‌وتوونه‌ته په‌ڕاوێزه‌وه، مامۆستای وه‌رزش بوون، دڵخوازی یارمه‌تی له کاتی ڕوودانی کاره‌ساته‌کاندا، پشتگیری له منداڵانی خوێندنگه‌یه‌ک و زۆر کاری تر.
ئه‌م کاره ده‌رفه‌تێکه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له شیاویه‌تیه‌کان و پێشکه‌وتنی شاره‌زاییه‌کانتان و فێربوونی شاره‌زایی نوێ. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورێی نوێ، ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شوێنی کار له ئینگلیزدا.
خاوه‌نکاره‌کان ئه‌و که‌سانه‌یان خۆش ده‌وێت که له کۆمه‌ڵگادا کاری دڵخوازانه‌یان کردبێت
زۆربه‌ی خاوه‌نکاره‌کان له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی هیچ جۆره ئه‌زموونی کاری دڵخوازانه‌یان نییه، به چاکتر ده‌زانن که له پێشدا کار به‌و که‌سانه‌ی بده‌ن که له به‌ریتانیادا کاری دڵخوازانه‌یان کردبێت. ئه‌مه ده‌رفه‌تێکه بۆ ئێوه تاکو پێشینه‌یه‌کی کاری به‌ڕۆژتان هه‌بێت.
پێشینه‌ی کار وه‌رگرن
له کۆتایی خولی کاری دڵخوازانه‌دا، ده‌توانن له رێکخراوه یان گروپی کاری دڵخوازانه پێشینه‌ی کار وه‌رگرن. دڵخوازه‌کان ده‌توانن به پیشاندانی ڕێکوپێکی و به‌ڵێنی پێشینه‌ی کارگه‌لێک وه‌رگرن که بۆ خاوه‌نکاره‌کانی داهاتوویان به‌ڕاستی پڕبایه‌خن. ده‌رفه‌تی زۆر بۆ کاری دڵخوازانه له ساوسه‌مپتۆن هه‌یه. هه‌ر که‌سێ که پتر له 18 سال ته‌مه‌نیه‌تی ده‌توانێت کاری دڵخوازانه بکات.
زانیاریی زۆرتر ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
(SVS)خزمه‌تگوزاری کاری دڵخوازانه‌ی ساوسه‌مپتۆن
Southampton Voluntary Services (SVS)
The Voluntary Action Centre
Kingsland Square
St Mary Street
ته‌له‌فۆن: 02380228291
ئیمه‌یل: volunteering@southampton.org.uk
ماڵپه‌ڕ: www.southamptonvs.org.uk
ئاژه‌نسه‌کانی تر که دڵخواز ده‌به‌نه سه‌ر کار
CLEAR
11 Queensway,
Southampton, Hampshire,
SO14 3BL
ته‌له‌فۆن: 02380221702
ئیمه‌یل volunteer@clearproject.org.uk
Avenue Multicultural centre (ناوه‌ندی چه‌ند که‌له‌پووره‌ی شه‌قام )
The Avenue,
Southampton
SO171XQ
پڕۆژه‌ی به‌خێر بێن بۆ ئه‌ورووپا
به ژماره ته‌له‌فۆنی 07786392886 په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ده‌یڤ ئه‌دکۆک (Dave Adcock) یان به
ناونیشانی خواره‌وه ئیمه‌یلی بۆ بنێرن. euwelcome@yahoo.co.uk