مافه‌کانی ئێوه له کاردا
هه‌ر که‌سێ به‌تایبه‌ت کارگێڕانی فه‌رمانگه‌کان ئه‌م مافانه‌یان هه‌یه:
لانیکه‌می حه‌ق ده‌ستی نیشتمانی
له ئۆکتۆبری 2009ه‌وه، حه‌ق ده‌ستی کرێکارانی گه‌وره‌ساڵی 22 ساڵ بۆ سه‌رێ £5.80 بۆ هه‌ر کاتژمێرێکه.
حه‌ق ده‌ستی 18 تا 21 ساڵه‌کان و کرێکارانێ که فێرکاریی بڕوادار تێده‌په‌ڕێنن له یه‌که‌مین 6 مانگی ده‌ست پێکردنی پیشه‌ی نوێ‌دا £4.83 بۆ هه‌ر کاتژمێرێکه.
سنوورداربوونی کاتژمێری کارکردن
ئێوه ئه‌و مافه‌تان هه‌یه که پتر له 48 کاتژمێر له حه‌وته‌دا کار نه‌که‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆخۆتان بتانه‌وێت. هه‌ندێ له خاوه‌نکاره‌کان ڕه‌نگه داواتان لێ بکه‌ن فۆڕمێکی “په‌شیمان بوونه‌وه” (opt out) واژۆ بکه‌ن، یان به واته‌یه‌ک پتر له 48 کاتژمێر کار بکه‌ن. به پێی یاسا ئێوه نابێت مه‌جبوور بن بۆ واژۆی فۆڕمی opt out یان ئه‌گه‌ر واژۆتان نه‌کرد هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاو بکرێت.
حه‌وانه‌وه
وه‌کو یه‌ک کرێکاری گه‌وره‌ساڵ ئه‌و مافه‌تان هه‌یه که لانیکه‌م له نێوان رۆژانی کارکردنتاندا 11 کاتژمێر مه‌ودا هه‌بێت. ئه‌مه به‌و واتایه که ئه‌گه‌ر کاره‌که‌تان کاتژمێر 8:00 ی شه‌وی رۆژی دووشه‌ممه کۆتایی پێ بهێنن، نابێت پێش کاتژمێر 7:00 ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به کار بکه‌نه‌وه.
پشوودان
ئێوه مافی خۆتانه که هه‌موو حه‌وته‌یه‌ک ڕۆژێک پشوودانتان هه‌بێت.
رۆژانی پشوودان (نه‌چوونه سه‌رکار)
هه‌موو کرێکارێک ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که هه‌موو ساڵێک 5.6ی حه‌وته (26 رۆژ) پشوودانی به مووچه‌ی هه‌بێت. ئه‌م مافه له یه‌که‌مین رۆژی چوونه سه‌ر کاره‌وه ده‌کرێت جێبه‌جێ بکرێت.
پێوه‌ندی به یه‌کیه‌تیه‌که‌وه بکه‌ن
خاوه‌نکار ناتوانێت له‌گه‌ڵتان هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاوی هه‌بێت به‌وبۆنه‌وه که ئێوه ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیه‌کن.
که‌مکردنه‌وه‌ی عادڵانه له مووچه
نابێت بۆ شتگه‌لێک وه‌ک یونیفۆرم یان ئامرازی دڵنیایی که‌مکردنه‌وه‌ی ناعادڵانه له مووچه‌ی ئێوه که‌مکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر واده‌زانن که وه‌ها ڕووداوێک ڕوویداوه، سه‌ردانی لای ڕاوێژکار بکه‌ن.
زانیاریی و ڕاوێژکاریی
Southampton Advice Representation Centre (ناوه‌ندی پێشکه‌ش کردنی ڕاوێژکاریی ساوسه‌مپتۆن )
11 Porchester road
Southampton
SO192JB
ته‌له‌فۆن: 02380431435
GMB
St Marks School,
Stafford Rd
Southampton, Hampshire,
SO155TE
ته‌له‌فۆن: 02380774299
پێوه‌ندی نیشتمانی:
هێڵی ته‌له‌فۆنی یارمه‌تی حه‌ق ده‌ست و مووچه‌ی کار: 08009172368
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر لینکی خواره‌وه کرته بکه‌ن