ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی (NI) و پشتگیری ئاسووده‌یی
ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێوه ژماره‌یه‌کی تاکه‌که‌سیه که له هه‌ردوو سیسته‌می ئینشورانس و بڕواداری (ئیعتیباری) باج که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت. ئه‌م ژماره‌یه بۆ تۆمارکردنی ئه‌ندامه‌تی ئێوه له‌م سیسته‌مه‌دا به‌کار ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها له‌م ژماره له‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت:
- کاتێک پیشه‌تان هه‌یه‌و ده‌چنه سه‌ر کار، باج و که‌مکردنه‌وه‌کانی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای سیسته‌می پاره‌پێدان له داهات (Pay As You Earn (PAYE)) ده‌درێت.
- مووچه‌ی خانه‌نشینی: کاتی پیری بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێویستتان به هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی (NI) هه‌یه
- کاتێک له پیشه‌وکار ده‌گه‌ڕێن، ڕه‌نگه مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی له کار ده‌گه‌رێنتان هه‌بێت و داوای ئه‌م مووچه بکه‌ن.
- داواکاریی یارمه‌تی خه‌رجیی خانووبه‌ره
هه‌ر ژماره‌یه‌کی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌کی تایبه‌ته. ئه‌م ژماره له پیت و ڕه‌قه‌م پێکهاتووه، وه‌ک ئه‌و ژماره‌ی خواره‌وه:
QQ123456A
ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی و کار
ئه‌گه‌ر له کار یان پشتگیری ئاسووده‌یی ده‌گه‌ڕێن، زووبه‌زوو بۆ هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی داواکاریی (NI) پێشکه‌ش بکه‌ن.
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند حه‌وته یان جه‌ند مانگ ده‌خایه‌نێت، که‌واته گرنگه که هه‌رچی زووتر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه ده‌ست به‌کار بن. کاتێک له کار ده‌گه‌رێن پێویستتان به ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. به‌ڵام بۆ ده‌ست پێکردنی کار پێویستتان به‌م ژماره‌یه.
زۆربه‌ی خاوه‌نکاره‌کان پێیان خۆش نییه کار بده‌ن به که‌سانێ که ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تیان نییه. ئه‌گه‌ر تووشیاری وه‌ها بابه‌تێک بوون چاکتر وایه بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ Jobcentre Plus بهێننه ئاراوه. به‌ڵگه‌کانی خۆتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار تێکۆشاون پێشکه‌ش بکه‌ن و داوای یارمه‌تیان لێ بکه‌ن.
بۆ ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆتان داواکاریی پێشکه‌ش بکه‌ن
بۆ داواکردنی ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆتان به ژماره ته‌له‌فۆنی 08456000643 په‌یوه‌ندی بکه‌ن
کاتێک بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی داواکاریتان پێشکه‌ش کرد، هه‌ندێ پرسیارتان لێ ده‌پرسرێت. بۆ وێنه:
- ناوی ته‌واو
- به‌ڕواری له‌دایکبوون
- کۆدی پۆسته‌و ناونیشانی ته‌واو
- داخوا پێشتر هاتوونه‌ته ئینگلیز؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان ئه‌رێیه، کاتی ئه‌وه دیاری بکه‌ن.
- داخوا له به‌ریتانیادا کارتان کردووه؟
- بۆ چ که‌سێ کارتان کردووه؟
ئه‌گه‌ر ناتوانن به چاکی ئینگلیزی قسه بکه‌ن، له فه‌رمانبه‌ره‌که داوا بکه‌ن وه‌رگێڕێکتان بۆ دابین بکات و بڵێن به چ زمانێک قسه ده‌که‌ن، بۆ وێنه بڵێن “I speak Kurdish”
دیمانه‌ی به‌ڵگه‌ی شوناس
Jobcentre Plus دیمانه‌یه‌کی به‌ڵگه‌ی شوناس (Evidence of identity) یان EOI له‌گه‌ڵتان جێبه‌جێ ده‌کات. ئه‌وان به‌ڕوار، کاتژمێر و شوێنی دیمانه‌که دیاری ده‌که‌ن و یارمه‌تی ئێوه ده‌ده‌ن که چ به‌ڵگه یان زانیاریگه‌لێک له‌گه‌ڵ خۆ بهێنن.
گرنگه که به‌ڵگه سه‌ره‌کیه‌کانی شوناسی خۆتان له‌گه‌ڵ بێت، وه‌کو وێنه، کارتی پێناس (ID)، پاساپۆرت، کارتی شوناسی نیشتمانی، ARC card، به‌ڵگه‌ی له‌دایکبوون.
لینکه‌کان
بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی داواکاریی پێشکه‌ش بکه‌ن
ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن