یارمه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار
Jobcentre Plus ئاژه‌نسێکی حکومه‌تیه که بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار پێکهاتووه. ئه‌م ئاژه‌نسه هه‌روه‌ها بۆ که‌سانێ که مه‌رجی پێویستیان هه‌بێت له کاتێکدا بۆ کار ده‌گه‌ڕێن یارمه‌تی خه‌رجیی ده‌دات. ئه‌م ئاژه‌نسه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌وکار ڕاوێژکاریی و پشتگیری به‌ربڵاو پێشکه‌شی ئێوه ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ Jobcentre Plus په‌یوه‌ندیتان هه‌بێت و زمانی ئینگلیزی زمانی یه‌که‌می ئێوه نییه، ده‌توانن
- له وه‌رگێڕه‌که‌ی خۆتان که‌ڵک وه‌رگرن
- لهJobcentre Plus داوا بکه‌ن وه‌رگێڕێکتان بۆ دابین بکات
له وه‌رگێڕه‌که‌ی خۆتان که‌ڵک وه‌رگرن
ده‌توانن له براده‌رێک یان که‌سێکی تر له خێزانی خۆتان داوا بکه‌ن بابه‌ته‌کانی ئێوه وه‌رگێڕیته‌وه سه‌ر ئینگلیزی. پێش ئه‌وه‌ی که بڕیار بده‌ن له کێ داوا بکه‌ن، له‌بیرتان هه‌بێت:
- وه‌رگێڕه‌که‌ی ئێوه ده‌بێت پتر له 16 سال ته‌مه‌نی هه‌بێت (ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕه‌که‌ی ئێوه منداڵێک بێت، ته‌نیا زانیاریگه‌لێک که Jobcentre Plus ده‌توانێت لێی قبوول بکات په‌سندی ناو وناونیشان و ئه‌و زمانه‌یه که پێی قسه ده‌که‌ن)
- وه‌رگێڕه‌که ده‌بێت بتوانێت هه‌م به زمانی ئێوه و هه‌م به ئینگلیزی قسه بکات
- که‌سێ که ئێوه هه‌ڵیده‌بژێرن پرسیاره‌کان وه‌رده‌گێڕێته‌وه و زانیاریه‌کانی پێوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندی تاکه‌که‌سی و دارایی ئێوه پێشکه‌ش ده‌کات، که‌واته ئه‌و ده‌بێت که‌سێک بێت که له بواری ئه‌م زانیاریانه‌دا بڕوای پێ بکه‌ن.
- وه‌رگێڕی ئێوه ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و پرسیارانه‌ی که Jobcentre Plus ده‌پرسێت و ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که ئێوه ده‌یده‌نه‌وه، وه‌رگێڕێته‌وه. ئه‌و نابێت تێکۆشێت به جێی ئێوه وه‌ڵام بداته‌وه.
له Jobcentre Plus داوا بکه‌ن وه‌رگێڕێکتان بۆ دابین بکات
پێویسته بۆ Jobcentre Plus شرۆڤه‌ی بکه‌ن که به چ زمانیک قسه ده‌که‌ن. چاکتر وایه که‌سێکتان له‌گه‌ڵ بێت که بتوانێت هه‌م به زمانی ئێوه و هه‌م به ئینگلیزی قسه بکات تاکو Jobcentre Plus بتوانێت بزانێت که چ وه‌رگێڕێکتان بۆ دابین بکات.
Jobcentre Plus تێده‌کۆشێت که له ماوه‌ی ڕۆژێکی کارکردن‌دا وه‌رگێڕێکتان بۆ بدۆزێته‌وه. ئه‌گه‌ر دیمانه یان ته‌له‌فۆنی ئێوه پێویسته، Jobcentre Plus ده‌توانێت ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزاری دیمانه‌ی ته‌له‌فۆنی پێشکه‌شتان بکات.
هه‌روه‌ها Jobcentre Plus ده‌توانێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره فۆڕمێک یارمه‌تی ئێوه بدات.
ژماره‌کانی په‌یوه‌ندی کردن بۆ کار
دوو ژماره ته‌له‌فۆنی سه‌ره‌کی بۆ په‌یوه‌ندی کردن به Jobcentre Plus هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت Jobcentre Plus دیمانه‌یه‌کتان بۆ ڕێکخات، دیسان پێویسته به شێوه‌یه‌ک ڕوونی بکه‌نه‌وه که به چ زمانێک قسه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له کار ده‌گه‌ڕێن، به (Jobcentre Plus)ه‌وه
په‌یوه‌ندی بکه‌ن تاکو ئاگادار ببنه‌وه که چ پیشه‌گه‌لێک هه‌یه.
رۆژانی دووشه‌ممه تاکو هه‌ینی له نێوان کاتژمێری 8ی شه‌و و شه‌ممه‌کان له 9ی به‌یانی تاکو 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به ژماره ته‌له‌فۆنی 08456060234به (Jobcentre Plus)ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
www.direct.gov.uk/en/Employment/Jobseekers/LookingForWork/index
بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیشه له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت داواکاریه‌کی نوێ بۆ یارمه‌تی خه‌رجیی بهێننه ئاراوه:
له دووشه‌ممه تاکو هه‌ینی له نێوان کاتژمێری 8ی به‌یانی تاکو 6ی ئێواره به ژماره ته‌له‌فۆنی 08000556688. به (Jobcentre Plus)ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.