ئێوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یاساکانی لێخوڕین له ئینگلیزدا ئاشنا بن
پێش ده‌ست پێکردنی لێخوڕین له به‌ریتانیا ده‌بێت بزانن که چ شتگه‌لێک بۆ لێخوڕین پێویسته و چ به‌ڵگه‌یه‌کی یاساییتان بۆ ئوتومبیله‌که‌ی خۆتان پێویسته.
ئه‌گه‌ر ئوتومبیلێکتان کڕی، ده‌بێت ئه‌وه له نوێنه‌رایه‌تی ده‌رکردنی به‌ڵگه‌ی لێخوڕ (سایه‌قی) و ئوتومبیل (DVLA) تۆمار بکه‌ن.
بۆ لێخوڕینی یاسایی له به‌ریتانیا ده‌بێت
- له دڵنیا و بێ مه‌ترسی بوونی ئوتومبیله‌که‌تان له ڕێگاکاندا دڵنیا بووبێتنه‌وه و ئوتومبیله‌که تاقی کرابێته‌وه
- له لای ڕاستی جاده‌وه بڕۆن
- هه‌موو کاتێ پشتوێنه‌ی دڵنیایی ببه‌ستن. هه‌موو لێخوڕه‌کان و ڕێبواره‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له کورسی دواوه دانیشتوون، ده‌بێت پشتوێنه‌ی دڵنیایی ببه‌ستن
- له کاتی لێخوڕیندا زۆر سه‌رنج بده‌ن و سنوورداربوونی خێرایی له‌به‌رچاو بگرن
- کاتی لێخوڕین نابێت له ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ (مۆبایل) که‌ڵک وه‌رگرن.
به پێی یاسا پێش لێخوڕین ده‌بێت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌تان پی بێت:
- سایه‌قی (بڕوانامه‌ی لێخوڕین) که له به‌ریتانیادا بڕوادار بێت
- بازنه‌ی ئینشورانس بۆ هه‌ر لێخوڕێک
- به‌ڵگه‌ی تێستی MOT بۆ ئوتومبیل له گاراژێکی MOT که په‌سند کرابێت
- لکێنراوه‌ی باجی ئوتومبیل بۆ ئوتومبیله‌که‌تان. لکێنراوه‌ی باج له فه‌رمانگه‌کانی پۆست‌دا هه‌یه. بۆ وه‌رگرتنی لکێنراوه‌ی باج پێویسته به‌ڵگه‌ی ئینسورانس و به‌ڵگه‌ی MOT پێشکه‌ش بکه‌ن. کاتێ لکێنراوی باجتان وه‌رگرت ده‌بێت ئه‌وه بلکێنن به سه‌ر شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئوتومبیلانه‌ی که لێیان ده‌خوڕن.www.taxdisc.direct.gov.uk/EvlPortalApp
ئه‌گه‌ر پۆلیسێک هه‌رکام له‌م به‌ڵگانه‌ی له ئێوه داوا کرد، ده‌بێت هه‌ر له‌و کاته‌دا به‌ڵگه‌کان پێشکه‌شی بکه‌ن یان له ماوه‌ی 7 رۆژدا ئه‌وانه بده‌نه ناوه‌ندی پۆلیس. ئه‌مه حوکمی یاسایه.
ئه‌گه‌ر به مه‌ستی ئوتومبیل لێخوڕن، یاسا به توندی ئێوه سزا ده‌دات:
- ئه‌گه‌ر مه‌شڕوباتی ئه‌لکولی یان که‌رسته‌ی سڕووڕکه‌رتان (هۆشبه‌ر) به‌کار هێناوه، نابێت لێخوڕن – ئه‌مه هه‌ندێ ده‌رمانیش که پزیشک نواندوویه‌تی له‌به‌ر ده‌گرێت.
- ئه‌گه‌ر دادگا به بۆنه‌ی لێخوڕین له کاتێکدا که له به‌ر کاریگه‌ری ئه‌لکولدا بوون ئێوه به تاوانبار بناسێت، لانیکه‌م 12 مانگ له لێخوڕین بێ به‌ری ده‌کرێن (قه‌ده‌غه‌ن ده‌بن).
- هه‌روه‌ها ڕه‌نگه 6 مانگ بخرێنه به‌ندیخانه، تا 5000£ تاوان بده‌ن، پیشه‌که‌تان له ده‌ست بده‌ن و مه‌جبوور بن تێچوونی (خه‌رجیی) ئینشورانسی زۆر زیاد بده‌ن