به‌کارهێنانی کارد (چه‌قۆ): یاسا چ ده‌ڵیت؟
به پێی یاسای به‌ریتانیا هه‌ڵگرتنی کارد له شوێنه گشتییه‌کاندا نایاساییه. ئه‌گه‌ر وه‌ها کارێک بکه‌ن به توندی سزا ده‌درێن.
ئه‌گه‌ر بۆ پارێزگاریی له خۆتان یان بۆ هه‌ست کردن به ئاسایش و هێمنایه‌تی کارد هه‌ڵده‌گرن به‌ڵام ناتانه‌وێت به‌کاری بهێنن، ئێوه تووشیاری تاوان بوون.
ئه‌گه‌ر بڕیارتان وایه کارد بکڕن یان هه‌ڵیگرن، پێویسته بزانن که یاسا له‌مباره‌وه چ ده‌ڵیت. هه‌ر که‌سێ کاتی پێشێل کردنی ئه‌م یاسایانه ببیندرێت ڕه‌نگه تا 4 ساڵ بخرێته به‌ندیخانه.
ئه‌م یاسایانه بریتین له‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه::
- فرۆشتنی هه‌رجۆره کاردێک (به‌تایبه‌ت کارد و چنگاڵ و کاردی چێشتخانه) به که‌سانی ژێر 18 ساڵ بۆ هه‌موو فرۆشگه‌کان، نایاساییه.
- هه‌ڵگرتنی کارد له شوێنه گشتییه‌کاندا به بێ هۆکارێکی پاساودار (بۆ وێنه چێشت لێنه‌ری باڵا) نایاساییه
- لانی زۆری سزا بۆ ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ی که کاردیان پێیه 4 سال به‌ندیخانه و 5000£ تاوانه
- هه‌ڵگرتن و کڕین و فرۆشی هه‌رجۆره کاردێک که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌ن کرابێت، نایاساییه
- ئه‌و کاردانه‌ی که ده‌مه‌که‌ی ده‌مووچێته‌وه (تاشۆ) وه‌ک کارده‌کانی سوپای سویس، به مه‌رجێ که ده‌مه‌که‌ی که‌متر له 3 ئینچ (7.62 سانتیمه‌تر) بێت، نایاسایی نییه.
- ئه‌گه‌ر کاردێک بۆ هه‌ڕه‌شه لێکردن به‌کار بهێنرێت (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م کارده یاسایی بێت، وه‌کو کارده‌کانی سوپای سویس) ئه‌م کارده له‌لایه‌ن یاساوه وه‌کو چه‌کی په‌لاماردان له به‌رچاو ده‌گیردرێت.