توندوتیژی نێوماڵ و یاسا
که‌سێ که تووشیاری توندوتیژی نێوماڵ ده‌بێت به پێی یاساکانی به‌ریتانیا ده‌کرێت بکه‌وێته به‌ر به‌دواداچوونی یاسایی.
توندوتیژی نێوماڵ چییه؟
توندوتیژی نێوماڵ ده‌توانێت بابه‌تی جۆراوجۆر له‌به‌ر بگرێت. ده‌توانیت به واتای توندوتیژی فیزیکی بێت، بۆ وێنه پارتنێره‌که‌تان له ئێوه بدات. ده‌توانێت به واتای توندوتیژی جینسی بێت، بۆ وێنه ده‌ستدرێژی. هه‌روه‌ها ده‌توانێت به واتای ئاکاری خراپ به زمان و قسه بێت، بۆ وێنه پارتنێره‌که‌تان به سه‌رتاندا بقێڕێنێت و ئێوه بتۆقێنێت.
هه‌م ژنان و هه‌م پیاوان توندوتیژی نێوماڵ ئه‌زموون ده‌که‌ن. ئه‌م توندوتیژیه توندوتیژی نێوان دایک‌وباوک و منداله‌کانیش له‌به‌ر ده‌گرێت.
ده‌توانن چ کارێک بکه‌ن
به پۆلیسه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن. پۆلیس به توندی به‌ره‌نگاری توندوتیژی نێوماڵ ده‌بێته‌وه و بۆ پشتگیری کردن له ئێوه به کرده‌وه ده‌ست به‌کار ده‌بێت. له هه‌لومه‌رجی فریاکه‌وتنیدا بۆ 999 ته‌له‌فۆن بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی ئێوه فریاکه‌وتنی نییه، ده‌توانن به ناوه‌ندی پۆلیسی خۆجێیی خۆتانه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن و بارودۆخی خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بهێننه گۆرێ. بۆ ئه‌م کاره به ژماره‌ی 08450454545 ته‌له‌فۆن بکه‌ن
ده‌توانن به ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وه‌کو CBA یان پشتگیری له ژنانی ساوسه‌مپتۆن (Southampton Women’s Aid) په‌یوه‌ندی بکه‌ن و له‌وان یارمه‌تی و ڕاوێژکاریی وه‌رگرن. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌توانن خاڵه یاساییه‌کانی پێوه‌ندیدار به توندوتیژی نێوماڵ بۆ ئێوه شرۆڤه بکه‌ن. ڕه‌نگه بتانه‌وێت له‌سه‌ر بژارده‌کانی تر له‌وانه ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه قسه بکه‌ن:
- تێکۆشن توندوتیژی ڕاگرن و له‌گه‌ڵ که‌سێ که زیانی پێتان گه‌یاندووه بمێننه‌وه
- به شێوه‌ی کاتیی خانووه‌که به‌جێ بهێنن
- بۆ هه‌میشه خانووه‌که به‌جێ بهێڵن
- له خانووه‌که‌دا بمێننه‌وه و کارێ بکه‌ن که ئه‌و که‌سه‌ی زیانی پێتان گه‌یاندووه خانووه‌که به‌جێ بهێڵێت
- کاری یاسایی جێبه‌جێ بکه‌ن
هه‌م پۆلیس و هه‌م یارمه‌تیده‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕه‌نتی ده‌که‌ن که ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی که پێویستتانه وه‌ریانگرن. ئه‌وان له نێوان ئێوه و ئه‌و رێکخراوه دڵخوزانه‌ی که خانوویه‌کی ئه‌من بۆ ئێوه دابین ده‌که‌ن، پێوه‌ندی داده‌مه‌زرێنن. به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن که له‌به‌رده‌ستدابوونی خانووی ئه‌من پێبه‌سته‌ی بارودۆخی کۆچبه‌ریی ئێوه‌یه. بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که داخوا به شێوه‌ی یاسایی له به‌ریتانیا ده‌ژین یان کار ده‌که‌ن یان ئه‌وه‌ی که داخوا مافی ئینشورانسی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن.
له کوێ یارمه‌تی وه‌رگرین
تیمی کۆمه‌ڵگاکانی دڵنیاتر (Safer Communities Team)، ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن
ته‌له‌فۆن: 02380833071
ئیمه‌یل: community.safety@southampton.gov.uk
ئاژه‌نسه خۆجێیه‌کان
ناوه‌ندی زانیاریی و ڕاوێژکاریی چینیه‌کان ته‌له‌فۆن 02374621281
به‌خێر بێن بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا
EU Welcome یارمه‌تی که‌سانێک له وڵاته نوێیه‌کانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا ده‌دات و له‌وانه پشتگیری ده‌کات. ئه‌وان ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی، له‌هێستانی و زمانه ئه‌وروپاییه‌کانی تر خه‌ڵک له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری و کاره پێوه‌ندیداره‌کان رێنوێنی بکه‌ن
07786392886
Southampton Citizen´s Advice Bureau (فه‌رمانگه‌ی ڕاوێژکاریی هاووڵاتییانی ساوسه‌مپتۆن )
3 King´s Park Road
Southampton,
SO152AT
02380223659
پشتگیری له ژنانی ساوسه‌مپتۆن 02380338881
خانووی ئه‌منی ژنانی باکووری هه‌مپشایر 02380637550
ئاژه‌نس و ماڵپه‌ڕه نیشتمانیه‌کان
ئه‌نجه‌مه‌نی په‌نابه‌ران
www.refugeecouncil.org.uk/practice/multilingual/advisers/support/domestic_violence.htm
هێڵی ته‌له‌فۆنی یارمه‌تی بۆ ژنانی موسوڵمان
هێڵی ته‌له‌فۆنی خزمه‌تگوزاریی ڕاوێژکاریی بۆ ژنانی موسوڵمان به هه‌ر خزمایه‌تیه‌که‌وه (قه‌ومییه‌ت)
02089048193