یاسا و ئه‌و تاوانانه‌ی به هۆی ڕق لێهاتنن (Hate Crime)
تاوانێ که به هۆی ڕق لێهاتن پێکدێت چییه؟
کاتێ که که‌سێک له که‌سێکی تر به هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به گروپێکی تره، بۆ وێنه به هۆی ره‌گه‌زه، حه‌زی جینسی یان که‌مئه‌ندامی زیان ده‌دات یان خه‌سارێک پێکدێنێت، تاوان به هۆی ڕق لێهاتن ڕوویداوه.
زه‌جر و ئازاری ره‌گه‌زایه‌تی کاتێ ڕوویداوه که که‌سێک له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا به هۆی ڕه‌نگی پێست، ئایینێ که بڕوای پێیه‌تی، زمانێ که قسه‌ی پێده‌کات یان وڵاتێ که له‌وێوه دێت، به شێوه‌ی زاره‌کی یان فیزیکی هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ بکات. ئه‌م کاره ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر ده‌گرێت:
- هاوێشتنی شت به‌ره‌و که‌س یان موڵکه‌که
- ناردنی شتی سووکاوی له رێگای سندۆقی پۆسته‌وه
- نامه‌ی ڕق ده‌ربڕین و به نێوه‌ڕۆکی خراپ
- هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌گه‌زپه‌رستانه له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه
زه‌جر و ئازاری ره‌گه‌زایه‌تی کارێکی نادروسته. ئه‌وه ته‌حه‌مول مه‌که‌ن.
زه‌جر و ئازاردانی ره‌گه‌زایه‌تی نایاساییه. ئه‌وه ڕاپۆرت بکه‌ن.
یاسا بۆ که‌سانێ که تووشیاری ئازار و زه‌جری ڕه‌گه‌زایه‌تی ده‌بن سزای له‌به‌رچاو گرتووه.
ڕاپۆرت کردن
ده‌توانن بابه‌ته‌کانی ڕوودانی ئه‌م تاوانه ڕاپۆرت بکه‌ن، چ لێقه‌وماوی تاوان بن چ شایه‌تی ئه‌وه. شایه‌ت که‌سێکه که تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستانه یان تاوان به هۆی ڕق لێهاتنی که له دژی که‌سێکی تر ڕوویداوه، دیتووه.
تاوانه‌کان هه‌موو کاتێ ده‌بێت بۆ پۆلیس راپۆرت کرێن
پیش هه‌ر شتێک، له ئاسایشی خۆتان و لێقه‌وماو دڵنیا ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له ئێوه که‌وته مه‌ترسییه‌وه، ده‌ستبه‌جێ به ژماره‌ی 999 به پۆلیسه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
له بابه‌ته که‌متر فریاکه‌وتنیه‌کاندا ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ر ناوه‌ندێکی پۆلیس بکه‌ن
یان به ژماره‌ی
08450454545 په‌یوه‌ندی بکه‌ن
یان به ژماره‌ی 0800555111 به Southern crimestoppers ه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن
هه‌روه‌ها ده‌توانن ئه‌و تاوانانه‌ی که به هۆی ڕق لێهاتنن بۆ ئه‌نجومه‌نی شاری ساوسه‌مپتۆن ڕاپۆرت بکه‌ن.
له رێگای ئیمه‌یله‌وه: hate.crime@southampton.gov.uk
به ته‌له‌فۆن 02380834114
له رێگای فۆرمی ئه‌نتێرنێتی له ناونیشانی:
sccwww1.southampton.gov.uk/consultation/hatecrime/harassment6.htm
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌نتێرنێتی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
www.southampton.gov.uk/living/commequalities/raceequality/hatecrime.aspx