یاسا و کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کان
پۆلیسی ساوسه‌مپتۆن ئه‌فسه‌رێکی به ناو کارگێڕ ئه‌حمه‌د ساسۆ Constable Ahmed Sasso هه‌یه که به‌تایبه‌تی سه‌رقاڵی کار بۆ کۆمه‌ڵگا نوێیه‌کانه. ئه‌و ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانه Diverse Community Engagement Officer DCEO. کاری ئه‌و زۆر جۆراوجۆره و بریتیه له بوارگه‌لێک وه‌ک “تاوان به هۆی ڕق hate crime بۆ وێنه ئازار و زه‌جری ڕه‌گه‌زایه‌تی. کاری ئه‌و هه‌روه‌ها پێکدادانی نێوان کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کان که پێی ده‌گوترێت community tensions، له‌به‌ر ده‌گرێت. کارگێڕ ئه‌حمه‌د ساسۆ ئۆگری چاوپێکه‌وتنی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا خزمایه‌تیه‌کانی (قه‌ومی) جیاواز له ئاستی ساوسه‌مپتۆنه تاکو بتوانێت تێگه‌یشتنیكی چاکتر له پێویستیه‌کانی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بکات و گه‌ڕه‌نتی بکات که ئه‌وان ده‌توانن بێ ترس له ئازار و هێرش له ئاشتی و ئاسایش‌دا بژین. کارگێڕ ئه‌حمه‌د ساسۆ له هاوکاری نزیک له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌نسانه‌ی که ئامانجیان پێکهێنانی کۆمه‌ڵگاکانی ‘دڵنیا و بێ مه‌ترسیتر’ه، چالاکی ده‌نوێنێت.
ئێوه ده‌توانن به ناونیشانی ئیمه‌یلی ahmed.sasso@hampshire.pnn.police.uk په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌ده‌وه بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت تاوانێ که به هۆی ڕق لێهاتنه بۆ پۆلیس ڕاپۆرت بکه‌ن یان پێویستتان به زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
www.hampshire.police.uk/Internet/advice/hate_crime.htm
بۆ زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی پۆلیس له ساوسه‌مپتۆن سه‌ردانی ئه‌و ناونیشانه ئه‌نتێرنێتیه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
www.hampshire.police.uk/Internet/localpolicing/southampton/
به‌ڵێنیه‌کانی پۆلیس: داخوا ده‌زانن پۆلیس بۆ چ شتگه‌لێک به‌ڵێندراه (به ئه‌رک وخۆگره)؟
ئه‌گه‌ر یه‌کێ له لێقه‌وماوانی تاوان به هۆی ڕق لێهاتنن و پێویستتان به یارمه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن
www.hampshire.police.uk/Internet/service/victims.htm
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی له‌هێستانن و پێویستتان به زانیاریی له‌سه‌ر ژیان له هه‌مپشایردا هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن